»  عێراق
عه‌بدولمه‌هدی: گرفته‌كانی عێراق زۆرن و به‌ هه‌فته‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێن
هه‌واڵ

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند نابێت حكومه‌ت بخرێته‌ ژێر هیچ گوشارێك و له‌مپه‌ڕ نه‌خرێته‌ به‌رده‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی هاوڵاتیان، روونیشیكرده‌وه‌ كێشه‌كانی عێراق زۆرن و چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و دووان ته‌واو نابن”.
ناوبراو وتیشی:” حكومه‌ت نابێت بخرێته‌ ژێر ئه‌و فشارانه‌ی رێگری له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و ماوه‌یه‌كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاساییتریینی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ نه‌وت و ئاوو كاره‌با بێبه‌شكراوه‌و ده‌بێت میكانیزمێك بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه‌ په‌یڕوبكرێت”.
سه‌رۆك وه‌زیران له‌ درێژه‌ی وته‌كانیشیدا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئابووری جه‌ختی كرده‌وه‌:” ده‌بێ هه‌موو به‌ ده‌سته‌جه‌می كاربكه‌ین تا وڵات له‌ هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی نرخی نه‌وت رزگار بكه‌ین تا له‌ قه‌یرانی دارایی ده‌ربچین و ژێخانی ئابووریمان به‌هێزتر بكه‌ین”. 
‌ 253 جار بینراوه‌
12/22/2018 3:38:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved