»  عێراق
ئاسۆشێتدپرێس: عێراق له‌ پاشاگه‌ردانیدایه‌و چاره‌نووسی به‌ ئابوورییه‌وه‌ به‌نده‌
هه‌واڵ

ئاژانسی میدیایی ئاسۆشێتدپرێس لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕی بۆ وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌ كه‌ له‌ قه‌یرانی سیاسی و دارایی و كولتووری هه‌میشه‌ییدان تا ساڵی 2018 به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تا كۆتایی 2019 به‌ هه‌مان دۆخدا تێپه‌ڕێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ جگه‌ له‌ وڵاتانی كه‌نداوو میسرو لیبیاو سوریا هاوكات عێراقیشی گرتۆته‌وه‌. 
ئاژانسه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌عێراق ده‌ڵێت:” عێراق به‌ هۆی شه‌ڕی دژ به‌ داعشه‌وه‌ چوار ساڵی خوێناوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش راگه‌یاندو به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ رۆژێكی پشووی فه‌رمی راگه‌یاند، به‌ڵام داعش لێره‌و له‌وێ‌ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه‌و هێشتا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، هاوكات پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی دوای داعش قورساییه‌كی تر ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌یان، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌می بژێوی و نه‌بوونی هه‌لی كاره‌وه‌ شاری به‌سرای ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پترۆڵ دووچاری پێكدادانی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ هات”.
ئاژانسه‌كه‌ وتیشی:” عێراق له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه‌ تائێستا به‌هۆی ململانێ سیاسیه‌كانه‌وه‌ تووشی گرفتێكی ئابووری گه‌وره‌بووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ كار بۆ چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ نه‌كرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵدێری سیاسیه‌وه‌ روو له‌ شه‌ڕی ناوخۆ بكات”.
a
‌ 688 جار بینراوه‌
12/22/2018 3:42:12 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved