نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان درێژده‌كرێته‌وه‌
هه‌واڵ

ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوه‌كو كاتی هه‌ڵبژاردن درێژده‌كرێته‌وه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییش رایده‌گه‌ینێت:”ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌توانێت رێگری له‌ كاره‌ نایاساییه‌كانی پارێزگاری ئێستای شاره‌كه‌ به‌وه‌كاله‌ت بكات”. 
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی نوێنه‌ران بڕیاردرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”به‌پێی یاسا كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ی كاركردنیان درێژكرایه‌وه‌”. 
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دریًژكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كان هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان ماوه‌ی كاركردنی یاساییان كۆتایی ده‌هات و ئه‌و كاتیش كاروباری چاودێریكردن و به‌داوادچونی لیژنه‌كانیان ده‌كه‌وته‌ بۆشیای یاساییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”له‌ كۆی ده‌نگی 13 ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ 8 كه‌س له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان بوون”، وتیشی:”پێنج ئه‌ندامی به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابون كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان كاره‌كانیان رابگیرێت و نه‌مێینن تا كاتی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌و بۆچونه‌ نه‌بوه‌ بریاری فه‌رمی و ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا”. 
ئه‌ڵماس فازڵ، باسی له‌وه‌شكرد:” به‌پێی یاساكه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق پارێزگای كه‌ركوكیش هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامده‌درێت و ئێمه‌ش پێداگیری ئه‌وه‌مان كردوه‌ كه‌ كه‌ركوكی تێیدا به‌ده‌ر نه‌كرێت”، روونشیكرده‌وه‌:”ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌توانێت به‌ ئه‌ركه‌ چاودێریكردنه‌كانی خۆی به‌سه‌ر راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ته‌  كه‌چه‌ندین كاری نایاسی ئه‌نجامداوه‌ هه‌ڵبستێت و رێگری له‌ هه‌نگاوه‌كانی بكات تاوه‌كو چیدیكه‌ نه‌توانێت به‌ كاره‌ تاكڕه‌وه‌كانی  زیان له‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردی شاره‌كه‌ بدات و هه‌نگاوه‌ نایاسایه‌كانی بۆبچێته‌سه‌ر”.
‌ 747 جار بینراوه‌
12/22/2018 3:56:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved