»  کوردستان
وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی فیدراڵی له‌پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌كات
هه‌واڵ

له‌دوای هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ بۆ سنوری گونده‌كانی داقوق و ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی فیدراڵی له‌و كاره‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌كات و  ئاگاداری پۆلیسی فیدراڵی له‌ سنوره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌نێن. 
ئازاد رۆسته‌م، لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ رێگای په‌رله‌مانتاره‌كانمانه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌مان گه‌یاندۆته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و ئه‌وان سه‌رسوڕمانی خۆیان پیشانداوه‌ كه‌ پۆلیس ده‌ستوه‌ربداته‌ كاروباری ئیداری كه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا ئیشیان پاراستنی هاوڵاتیانه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆه‌ وتراوه‌ كه‌ ئێمه‌ لێكۆلێنه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ ئه‌كه‌ین و ئاگاداریشیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كاری له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كه‌ن”.  
به‌وته‌ی لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان،  ئه‌و نوسراوه‌ پێشتر له‌ راكان جبوریه‌وه‌ كراوه‌ بۆ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئه‌وانیش نوسراویان بۆ فرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی و ئه‌وانیش نوسراویان بۆ لیوای 19ی كردووه‌ كه‌ له‌ داقوقن و ئه‌وانیش نوسراویان بۆ قایمقامێتی داقوق كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی شوێنه‌كان بكرێن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:” قایمقامی داقوقش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشانكراون خه‌ڵكی لێیه‌ و پێویسته‌ شوێنی نوێیان بۆ ده‌ستنیشان بكرێت”. 
ئازاد رۆسته‌م، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردون و رامانگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ نیازن بیانهێنن عه‌ره‌بی موسته‌فیدن و هاورده‌ن و له‌كاتی سه‌دام هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌، مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن بروامه‌كه‌ن مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت”. 
لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، راشیگه‌یاند:”هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێگریكردن له‌و هه‌نگاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلێن كاره‌كانیان سه‌ربگرێت”، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌:”تا ئێستا مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان سه‌ربگرێت”.
‌ 350 جار بینراوه‌
12/22/2018 3:59:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved