نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
كاكه‌ییه‌كان له‌ مه‌ترسیدان
* دیار تالب


به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕو ململانیانه‌ی كه‌له‌به‌رواری 16ی ئۆكتۆبه‌ر دروستبوو كاكه‌یه‌كان كه‌یه‌كێكن له‌ئاینه‌ كه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌دابڕاوه‌كانی كوردستان كه‌وتنه‌به‌ر لێشاوی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن و رفاندن و تێكدان و روخاندنی مه‌زاره‌ پیرۆزه‌كانیان و سڕینه‌وه‌ی مێژوو مه‌زاره‌ كۆنه‌كانیان ئه‌مه‌ش وایكرد شوێن و زێدی باوباپیرانیان جێبهێڵن و به‌ئاواره‌یی به‌ره‌و شوێنه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێن.

په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئایینه‌ نیگه‌رانن له‌وه‌ی مه‌زارو شوێنه‌ پیرۆزه‌كانیان له‌سنوری كه‌ركوك و خانه‌قین و به‌غدا له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر دیوانی وه‌قفی شیعی.
كاكه‌ییه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌زۆری له‌سنوری قه‌زای داقوق نیشته‌جێن و 44كم له‌باشوری كه‌ركوكه‌وه‌ دوره‌و ناوچه‌كانیان ئارام نییه‌و ناوبه‌ناو چه‌كداران به‌ ناوه‌ (داعش) هێرشیان ده‌كه‌نه‌ سه‌رو بێ جیاوازی ره‌گه‌ز لێیان ده‌كوژن و ده‌ڕفێنن و هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی گونده‌كانیان لێده‌كرێت. 
ره‌جه‌ب كاكه‌یی سه‌رۆكی رێكخراوی میسرا بۆ په‌ره‌پێدان و رۆشنبیریی یارسانی ب روژنامه‌ی هه‌والی راگه‌یاند كه‌ (باوه‌ مه‌حمود) كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی كاكه‌ییه‌كان و شوێنێكی پیرۆزی كاكه‌ییه‌ هیچ په‌یوه‌ندێكی به‌ئیمام (موسای كازم)ه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئێستا شیعه‌ سه‌رقاڵی قورغكردنی مه‌زارو شوێنه‌ ئاینیه‌كانن و ده‌یكه‌ن به‌موڵكی شیعه‌و هه‌مو شتێك به‌شیعه‌ ده‌كه‌ن.
 رحمان حوسامه‌دین كاكه‌یی یه‌كێكه‌ له‌دانیشتوانی گوندی علود پاشا كه‌ركوكه‌ باوكی و دایكی و خۆشكه‌كه‌ی و شوانه‌كه‌یان كوژرا له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا ده‌ر ده‌كه‌وت كاری داعش بێت وتی،" له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌رمان و له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌ خۆمم مه‌ڵاسدابوو كه‌داعشه‌كان كۆمه‌ڵێكی زۆربون گوێم لێیانبو كه‌به‌كوردی قسه‌یان ده‌كرد له‌گه‌ڵ باوكم پێیانوت له‌گه‌ڵمان بێت بۆ سه‌یركردنی كه‌مین كاتێك باوكم له‌گه‌ڵیان رۆشتبو له‌ماڵ دور كه‌وتبونه‌وه‌و دووانیان كه‌به‌دوری 300م له‌ماڵ دورمانیان خسته‌وه‌ كۆشتیان ته‌رمه‌كه‌یان فڕێدان، كاتێك له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ دابه‌زیم پێیانوتم باوكت و دایكت و خۆشكه‌كه‌ت و شوانه‌كه‌تان كوشتوه‌و براو براژنه‌كه‌ی ترمیان رفاندوه‌".
ململانێكان بۆ سه‌ر ئاینه‌ كه‌مینه‌كان كۆتایی نه‌هات ناوبه‌ناو هێرش و كوشتن به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌ریان، دواتر گروپی چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ كه‌ركوك هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر خێزانێ كه‌دانیشتوی گه‌ره‌كه‌كانی قه‌زای داقوقبون و یه‌كێك له‌و خێزانه‌نه‌ له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌به‌رچاو خێزانه‌كه‌وه‌ سه‌ری كوڕه‌كه‌یان له‌ لاشه‌ی جیا كرده‌وه‌ و باوكیان بریندار كرد بۆیه‌ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌ شوێنه‌كه‌یان جێهێشت و ئاواره‌بون، جگه‌ له‌وه‌ی سێ هاوڵاتی كاكه‌یی له‌25ی كانونی یه‌كه‌می 2017 له‌نزیك گوندی عه‌ره‌ب سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق باشوری كه‌ركوك رفێنران و دواتر داعش یه‌كێكیان ئازاد كرد به‌ڵام له‌ڕۆژی هه‌ینی 25ی ئایار ڤیدۆ وێنه‌ی كوشتنی هه‌ر دوو هاوڵاتی كاكه‌یی (ئه‌ركان رۆستم ئیبراهیم و نوری به‌هجت موباره‌ك) بڵاو كرده‌وه‌ كه‌دانیشتوی گوندی تۆپزاوای كه‌ركوكن، دواتر به‌رواری 11/6/2018 هێرش كرایه‌ سه‌ر پیاوێكی ناسراو به‌ناوی فرهاد ئاغای كاكه‌ییه‌كان له‌كه‌ركوك و خۆی و 5 كه‌سی تریان لێڕفێنراو دواتریش له‌شارۆچكه‌ی خانه‌قین رۆژێك دوای چله‌ی ئیمام حسێن مه‌زاری پیرۆزی كاكه‌ییه‌كان، ته‌قێنرایه‌وه‌، له‌به‌روار 19/1/ 2018 له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی كاكه‌یی نشین له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی چونه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كه‌یان و سوكایه‌تیان پێكردون و چه‌ندین گه‌نجیان ده‌سگیر كردون.
سوكایه‌تیو هێرش و ململانێكان بۆ سه‌ر كاكه‌ییه‌كان كه‌ئاینی كه‌مینه‌ن به‌رده‌وامه‌و ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن گروپی چه‌كدارانی نه‌ناسراوی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌ به‌ر كوشتن و رفاندن و هێرش ده‌كه‌ون.
رێبوار محه‌مه‌د كاكه‌یی كه‌خه‌ڵكی قه‌زای داقوقی كه‌ركوكه‌ وتی،"سمیر احمدی خۆشكه‌زام كه‌دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی سه‌ر به‌قه‌زای داقوقه‌،"له‌19/10/2017 دوای چه‌ندڕۆژێك له‌ڕوداوی ململانێكانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ندچه‌كداری گروپێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ رێگه‌یه‌یان له‌باوكی سمیر گرتبوو پێیان وتبو كوڕه‌كه‌ت سیخوڕی بۆ پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ بۆ ئێستا دیارنیه‌و چوه‌ بۆ كوێ ده‌مانه‌وێت كارمان پێیه‌ بۆ خۆی حه‌شارداوه‌و گه‌ر خۆی ته‌سلیمان نه‌كات ده‌یكوژین، به‌ڵام احمدی باوكی زۆر ترساو هێنای بۆ ماڵی ئێمه‌و ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یكوژن پاراستمان و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌ی خۆی نه‌ده‌وێران سه‌ردانی بكه‌ن، بێ سود بوو بۆیه‌ شه‌وێكی دره‌نگ له‌گه‌ڵ براده‌رێكی باوكی به‌ره‌و وڵاتی ئێران هه‌ڵهات و دواتر چوه‌ ئه‌وروپاو تائێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك، دواتر خێزانه‌كه‌ی ماڵی خۆشكه‌م دوای ئه‌وه‌ی سمیر هه‌ڵهات به‌كوڕێكی سه‌رجێگاو سێ كچه‌وه‌ ئاواره‌ بون و گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان جێهێشت".

‌ 612 جار بینراوه‌
12/22/2018 5:07:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved