نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی (ی ژ ك): فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی ژنان و دادگا هاوكارمان نین
ئا/ هه‌واڵ

ژیان حه‌مید حه‌لاق، لێپرسراوی لقی كه‌ركوك یه‌كێتی ژنانی كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ)ـدا، ئاماژه‌ بۆ كێشه‌ و رێگریه‌كانی به‌رده‌م كاركردنیان له‌شاره‌كه‌ ده‌كات و  رایده‌گه‌یه‌نێت:”كردنه‌وی په‌ناگه‌ی  ژنان له‌ كه‌ركوك له‌ رابردوو له‌ ئێستا و داهاتویش به‌رنامه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت چونكه‌ زۆر زه‌روره‌ بۆ شاره‌كه‌مان”، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:”هیچ لیژنه‌یه‌ك نابینم له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ هاوكاری رێكخراوه‌كانی ژنان و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها ناوه‌”.
* ئه‌م دۆخه‌ی ئیستای كه‌ركوك تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر چالاكیه‌كانتان؟
- ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای له‌ شاره‌كه‌دا هه‌یه‌ نه‌ك كاریگه‌ری هه‌بوه‌ به‌ڵكو بگره‌ رێگریش له‌ كارو چالاكیه‌ككانمان ئه‌كرێت، چونكه‌ رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌ موڵه‌تی فه‌رمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ حكومه‌تی عێراق نیمانه‌، بۆیه‌ رێگری و كێشه‌كانمان زۆرجار رووبه‌ڕو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌مان ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ كارو چالاكی رێكخراوه‌یی خۆمان و كوڵمان نه‌داوه‌ له‌ كارو جالاكی ریخراوه‌یی به‌رده‌وامین.
* ده‌بینرێت توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان ده‌كرێت و ژن ده‌كوژرێت ؟
‎- به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا توندووتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت و ژن ده‌كوژرێت، به‌ڵام پێویسته‌ ژنان له‌لای خۆیانه‌وه‌ داوابكه‌ن  و سكاڵاتۆماربكه‌ن به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشڵكاریانه‌ی به‌رانبه‌ریان ئه‌نجامده‌درێت، تاوه‌كو ئێمه‌ش هاوكار و هاوده‌نگیان بین و چاره‌سه‌ری گونجاویان له‌ رێگای یاسه‌وه‌ بۆ بدۆزینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ ئێمه‌ش ناتوانین و رێگامان پێنادرێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین وه‌ هیچ یاسایه‌كیش نیه‌ داكۆكی له‌ توندوتیژی به‌رمبه‌ر ژنان بكات.
* ئاماری توندو تیژی ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مساڵ چۆنه‌ ؟
 - به‌داخه‌وه‌، هیچ ئامارێكی فه‌رمی و ده‌قیق له‌ به‌رده‌ستمان نیه‌، هۆكاری نه‌بونی وئاماری فه‌رمی له‌لای ئێمه‌ هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌م  دۆسیه‌وه‌ و دادگاش هاوكارمان نیه‌.
* له‌به‌رنامه‌تاندا هه‌ێه‌ شێڵته‌ر (په‌ناكه‌ی) ژنان بكه‌نه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك؟
-وه‌كو رێكخراوه‌كه‌مان كردنه‌وی په‌ناگه‌ی  ژنان له‌ كه‌ركوك له‌ رابردوه‌ له‌ ئێستا و داهاتویش به‌رنامه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت چونكه‌ زۆر زه‌روره‌ بۆ شاره‌كه‌مان.
* لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا تاچه‌ند هاوكارتانن؟
 - هیچ لیژنه‌یه‌ك نابینم له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ هاوكاری رێكخراوی ژنان و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها ناوه‌ و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانیش هیچ هاوكاریمان ناكه‌ن له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م ژنان. 
* تاچه‌ند كارتان كردوه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت و ئایه‌ هیچ یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ رێگری كردن له‌ هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌؟
 ‎-به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌  یاسای عێراقی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت رێگه‌ی پێدراو و نه‌توانراوه‌ به‌ یاسا رێگری له‌و هاوسه‌رگیره‌ بكرێت كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر ده‌رئه‌نجامی خراپی لێكه‌تۆته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ته‌نها له‌ رێگای خولی هۆشیاركردنه‌وه‌وه‌ ، توانیومانه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ش به‌ داخه‌وه‌ به‌ راده‌یه‌كی كه‌م بووه‌. 
* پرۆژه‌ی داهاتوتان چیه‌ ؟
 - پرۆژه‌ی ئێمه‌ له‌ پێش هه‌موو چالاكیه‌كانی دیكه‌مانه‌وه‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزان و په‌روه‌رده‌كردنی ‎ منداڵانه‌ و چۆن وابكرێت كه‌ دایكو باوكانی شاره‌كه‌مان خۆیان بكه‌نه‌ هاورێی منداڵه‌كانیان و  له‌ هه‌موو جۆره‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌میان به‌تایبه‌ت كێشه‌ خێزانیه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چونكه‌ خێزانی ته‌ندروست كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست به‌رهه‌م دێنێت.
* دوا وته‌ت؟
- له‌ رابردوودا هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه‌ زۆرترین ژن له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و سمیناره‌كان و خولی هۆشیاریدا بوونیان هه‌بێت و  به‌ڵام من له‌دوای ده‌ستبه‌كار بونم وه‌كو  لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌م كه‌ له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ پێچه‌وانه‌ی بكه‌مه‌وه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین له‌ چالاكیه‌كانی ژنان زۆرترین پیاو به‌شداربێت، له‌وانه‌یه‌ بپرسرێت بۆچی ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌نه‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ‎تێگه‌یشتم بۆ باشتركردنی ره‌وشی ژنان پێویسته‌ سه‌ره‌تا پیاوان هۆشیار بكرێنه‌وه‌ و به‌ ماف و ئه‌ركه‌كانی ژنانیان ئاشنا بكه‌ین.



‌ 634 جار بینراوه‌
12/22/2018 5:16:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved