نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك هاوهه‌ڵوێستن له‌ به‌شداریكردن له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی یه‌كتر سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركوك: پشتگیری له‌ هه‌ر جۆره‌ چالاكیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌كه‌ین
ئا/ داستان كاكۆ

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌ جیاوازه‌كان، له‌ زانكۆی كه‌ركوك، به‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر و فێستیڤاڵ له‌ نێو خوێندكارانی زانكۆ ده‌كرێته‌وه‌، وابڕیاره‌ له‌مساڵیشدا سه‌رجه‌م چالاكیه‌كه‌كان به‌پێی میكانزێكی جیاواز و گونجاو بكرێنه‌وه‌. 
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركوك، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی  چالاكیه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نشیتمانیه‌كان له‌ نێو زانكۆی كه‌ركوك، له‌مساڵدا دڵنیای ده‌داته‌ خوێندكاران كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بۆنه‌ و یاده‌نشیتمانیانه‌ ئه‌نجامده‌درێن.
جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوكش، رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتگیری له‌ هه‌ر جۆره‌ چالاكیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نشیتمانی ده‌كات كه‌ ببێته‌ مایه‌ی لێكنزیكبونه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك. 
دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك، له‌لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌مساڵدا بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان له‌ زانكۆ وپه‌یمانگاكانی كه‌ركوكدا له‌كاتی خۆیاندا ده‌كه‌ینه‌وه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”له‌گه‌ڵ نزیبكونه‌وه‌مان له‌ ساڵیادی بۆنه‌كان ئه‌وه‌  پێشنیازی چالاكی جۆراو جۆرمان ئاڕاسته‌بكات  ئێمه‌ش وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین”.
به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك، پشتگیری و هاوكاری له‌ هه‌ر جۆره‌ چالاكیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نشیتمانی ده‌كات كه‌ ببێته‌ مایه‌ی لێكنزیكبونه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، باسی له‌وه‌شكرد:”به‌ڵام هه‌ر  شتێك كه‌ بزانین ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی تایفه‌گه‌ری و شه‌ڕو ئاژاوه‌و ناكۆكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ رێگری لێده‌كه‌ن و ناهیڵین ئه‌نجام بدرێت”. 
دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوتر له‌مساڵیشدا به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ كه‌ بۆنه‌ و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ی و نشیتمانیه‌كانی وه‌كو رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵاو یادی شه‌هیدان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و بۆنه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌”. 
 هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كه‌ركوك لقی زانكۆ و په‌یمانگاكانیش رایده‌گه‌یه‌نن، له‌مساڵش بۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر وهه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شداری  بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تریش بین.
هونه‌ر محه‌مه‌د، لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران لقی زانكۆ وپه‌یمانگاكانی كه‌ركوك له‌لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:”له‌ به‌رنامه‌ماندایه‌ ئه‌مساڵ به‌شیوازیكی جوانتر  له‌ ساڵانی پێشووتر پێشوازی له‌بۆنه‌ و یاده‌ نشیتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ین”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”پێمان باشه‌ له‌بۆنه‌كاندا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ له‌ زانكۆی كه‌ركوكدا هه‌ن هاوبه‌ش هاوخه‌می یه‌كتربین و به‌شداری له‌ یاد و بۆنه‌كانی یه‌كتر بكه‌ین”. 
خوێندكاره‌ كورده‌كانی زانكۆی كه‌ركوكیش، داواكارن له‌مساڵدا بۆنه‌ و یاده‌ نشیتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌ زانكۆ ئه‌نجامبدرێت و تاوه‌كو زیاتر خوێندكارانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان له‌ كلتور و كه‌له‌پوری یه‌كتر ئاشنابن. 
شه‌یما نه‌جات، خوێندكارێكی كوردی، زانكۆی كه‌ركوكه‌، بۆ (هه‌واڵ)، وتی:”پێمباشه‌ بۆنه‌كان له‌ كۆلێژو په‌یمانگاكانی كه‌ركوك هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئه‌نجام بدرێت  بۆئه‌وه‌ی خوێندكاران  هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان لا زیندووبێته‌وه‌   و رۆژێكی جیاواز به‌سه‌ربه‌رن له‌و رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی  تردا”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”پێویسته‌ به‌بێ جیاوازی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شداری له‌ بۆنه‌ و یاده‌كانی یه‌كتردابكه‌ن و له‌وبۆنانه‌دا كارو چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدرێت  و هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌له‌پورو وكلتوری  خۆی ده‌ربخات”. 
هاوكات محه‌مه‌د ته‌حسین، یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ خوێندكارانی زانكۆ، رایگه‌یاند:”به‌دڵنیایه‌وه‌ بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ كلتوری یه‌كتری بۆنه‌ جیاوازه‌كان له‌نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان بكرێته‌وه‌”، وتیشی:”پێویسته‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی رابردوو ئه‌و بۆنه‌ و یادانه‌ بكرێته‌وه‌ و زانكۆ و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك بێبه‌ش نه‌كرێن”. 
هاوكات خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانیش له‌ زانكۆی كه‌ركوك، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، پێویسته‌هه‌موو خوێندكاران به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری له‌ بۆنه‌ و یاده‌كان بكه‌ن. 
ئه‌یمه‌ن فازڵ،  وه‌كو خوێندكارێكی زانكۆی كه‌ركوك، له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ (هه‌واڵ) وتی:”بێ گومان ئێمه‌ وه‌كو برا ژیاوین له‌شاری كه‌ركوك ئه‌گه‌ر هه‌ربۆنه‌یه‌ك هه‌بێت  سه‌ربه‌ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت  له‌ناو كه‌ركوك پێویسته‌ به‌شداریبین جا ئه‌وبۆنه‌یه‌ بۆنه‌ی كورد یان عه‌ره‌ب یان توركمان بێت”.
هه‌روه‌ها  حه‌نین نازم وه‌كو خوێندكارێكی تری زانكۆی كه‌ركوك له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وتی:”واباشتره‌  كه‌هه‌مووان واز له‌ نه‌ته‌وه‌بێنین  و هه‌موو وه‌كو یه‌ك خێزان  به‌شداری بۆنه‌كان بكه‌ین پێكه‌وه‌  تاوه‌كو یه‌كڕیزی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك بپارێزین .
دوو خوێندكاری له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ رایده‌گه‌یه‌نن: پێویسته‌ سه‌رجه‌م یاد و بۆنه‌كان له‌ زانكۆ بكرێنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان. 
ئیناس ئه‌یاد، وه‌كو خویندكارێكی توركمانه‌، بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام بۆنه‌كان ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو بیكه‌وه‌ به‌شداری بین”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”پێویسته‌ له‌ بۆنه‌جیاوازه‌كان هاوسۆزیو هاوخه‌می بۆیه‌ك ده‌رببڕین”. 
هاوكات خوێندكارێكی تریش پێیوابوو ته‌نها بۆنه‌ نیشتمانێكان بكرێت و واز له‌بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ی یه‌كان بێنن تا ناكۆكی دروست نه‌بێت له‌نێوان خوێندكاران.  
ئه‌حمه‌د فه‌لاح، خوێندكارێكی توركمانه‌ بۆ (هه‌واڵ)، وتی:”واباشتره‌ ته‌نها بۆنه‌ نیشتمانیه‌كان ئه‌نجام بدرێت”، وتیشی”واز له‌بۆنه‌ته‌وه‌یه‌كان بێنن  چونكه‌ ده‌بێنن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه‌ روونه‌دات له‌ نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان  چونكه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری ناكۆكی نیوان خوێند كاران و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ یه‌كتری .

‌ 637 جار بینراوه‌
12/22/2018 5:18:43 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved