»  پەڕەموچ
ره‌خنه‌گری هونه‌ری شێوه‌كاری
نوره‌دین حوسێن جاف

ره‌خنه‌ی هونه‌ری په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ستی هونه‌ری وشاره‌زابوون له‌ستایل وقوتابخانه‌ هونه‌رییه‌كان ره‌خنه‌گر زیاتر جه‌خت له‌سه‌رپرۆسه‌ی داهێنان ده‌كاته‌وه‌ زۆرجارلایه‌نه‌ مێژوویه‌كه‌ی وزه‌مه‌ن فه‌رامۆش ده‌كرێ له‌پاڵ هه‌ربیرۆكه‌یه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌ك خۆی حه‌شارداوه‌ له‌تابلۆهونه‌رییه‌كان كه‌بینه‌ر توانای ته‌فسیركردنی نییه‌.
ڕه‌خنه‌گر ته‌ونی چه‌مكه‌كان ئاشكرا ده‌كات بۆبینه‌ر یان چێژوه‌رگر، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ره‌خنه‌گر نیشانه‌و هێماكان به‌شاره‌زایی ده‌رئه‌خا به‌شیكردنه‌وه‌وته‌فسیركردن تابۆوه‌رگر ئاسان بێ، ره‌خنه‌گر هه‌وڵی ئاشكراكردنی بیروهزری هونه‌رمه‌ند ده‌دات تاكوو بگاته‌ ناسینی بیرۆكه‌ی كاره‌هونه‌رییه‌كه‌، ره‌خنه‌گری هونه‌ری كاره‌هونه‌رییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ وشیكاری وپێناسه‌یان بۆده‌كات لایه‌نی ستاتیكی وداهێنانه‌كه‌ی ره‌گه‌زو به‌كارهاتووه‌كان ئه‌دۆزێته‌وه‌، ره‌خنه‌گری هونه‌ری شێوه‌كاری حزوری نییه‌ له‌گه‌له‌روو پێشانگاكان ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان و نووسه‌رو ئه‌دیبه‌كانن كاره‌هونه‌رییه‌كان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن به‌پێی تێگه‌یشتنیان له‌ ئێستاتیكای هونه‌ری به‌دیدوتێڕوانینی جوان بینی خۆیان.

‌ 153 جار بینراوه‌
12/22/2018 5:28:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved