نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
نه‌ژاد نه‌جم : هونه‌ر به‌گشتی گه‌وره‌ترین گرفتت بۆ دروست ده‌كات
ئا / هه‌ڵوێست كاكه‌وه‌یس


نه‌ژاد نه‌جم شانۆكارو ده‌رهێنه‌ر له‌ ساڵی ١٩٨٦ له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی كه‌ركوك له‌دایك بووه‌، و له‌ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه‌ ده‌سی به‌كاری شانۆ كردوه‌و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی شانۆ-ده‌رهێنانه‌.
نه‌ژاد نه‌جم، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی شانۆیی هاوار و سه‌رپه‌رشتیاری پێنجه‌مین قیستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌داته‌وه‌.
*كاری ئه‌كته‌ری یاخود شانۆگه‌ری له‌لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- لای من كاری شانۆ یاخود كاركردن له‌شانۆ بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ته‌ بۆ چێژوه‌رگرتنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ته‌ بۆ سوود گه‌یاندن به‌خه‌ڵك و میله‌ته‌كه‌ته‌ چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه‌ شانۆی سه‌رشه‌قام جگه‌له‌وه‌ی په‌یامێكی مرۆڤانه‌یه‌، په‌یامێكی شۆڕشگێرانه‌شه‌، چونكه‌ دایم له‌گه‌ڵ داوا و ئازاری خه‌ڵكی داین، به‌ڵام به‌گشتی شانۆ په‌یامێكی مرۆڤانه‌یه‌، چێژبه‌خش و جوانه‌.
*به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه‌ تاكو ئێستا له‌لای خه‌ڵكی یاخود كه‌سوكاره‌كه‌ته‌وه‌ تووشی هیچ ڕێگری و گیروگرفتێك بویته‌ته‌وه‌؟
-به‌ڵێ هیچ بوارێك نیه‌ گرفتی تیا نه‌بێت به‌تایبه‌ت كاری شانۆ یاخود هونه‌ر به‌گشتی گه‌وره‌ترین گرفتت بۆ دروست ده‌بێت له‌ڕووی خێزانه‌وه‌، چونكه‌ تۆ به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه‌ی یان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاری شانۆی كاری شانۆش وه‌كو به‌هره‌ یاخود ئیلهامی شیعری وایه‌ كاتێك تۆ خه‌ریكی ده‌قێكی شانۆی ده‌بیت هیچ نه‌بێت زیاتر له‌ سێ مانگ بۆ چوار مانگ خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ ببیت ئه‌بێ بچیته‌ خه‌ڵوه‌تی كاره‌كه‌وه‌، چونكه‌ كاری واهه‌یه‌ ساڵێك بۆ دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گرفتت بۆ دروست ده‌كات له‌لایه‌ن ژن و مناڵ ته‌نانه‌ت وات لێدێت سیله‌ی ره‌حمیشت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌مووی كێشه‌تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌رقاڵیت به‌كه‌سێكی لوتبه‌رزت داده‌نێن یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا مامه‌له‌ت كه‌مه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاری ئێمه‌ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی چاوی خه‌ڵكه‌.
*چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه‌ڕێگری له‌منداله‌كانیان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كچان؟
-ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك له‌ساڵی ١٩٧٠ له‌م شاره‌ گروپێك هه‌بوه‌ ١٤ كچ رۆڵی تیا بینیوه‌ ئێمه‌ ئێستا له‌٢٠١٨ین به‌ته‌نها دوو كچمان له‌گه‌له‌ یانی بزانه‌ چه‌ند گه‌ڕاوینه‌ته‌ دواوه‌ ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵكی دابه‌زیوه‌ كه‌چی ئێمه‌ له‌كه‌ركوك ٢په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانمان هه‌یه‌ ٢ كچ نیه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگا كاری نواندن بكات ٤ گۆرانیبێژی كچمان نیه‌ له‌م شاره‌ گۆرانی بڵێت كه‌چی ئێمه‌ خاوه‌نی عه‌لی مه‌ردان و حسێن عه‌لی و هتد... گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌م شاره‌ ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كانی تر كارده‌كه‌ن هه‌مووی له‌كه‌ركوكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ بۆ نمونه‌ جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ ، جیهاد دڵپاك هتد...
*حه‌زو خولیای گه‌وره‌ی ژیانت چیه‌ كه‌نه‌هاتبێته‌ دی؟
-هه‌موو كه‌سێك حه‌زو خولیای زۆره‌، به‌ڵام گه‌وره‌ترین حه‌زی من كه‌ بتوانم له‌م شاره‌ یان كوردستان یان بۆ كورد ئه‌وه‌ی باشترینه‌ پێشكه‌شی بكه‌م به‌كوالێت و ئاستی به‌رز كورد به‌وڵاتانی جیهان بناسێنم، چونكه‌ ئێمه‌ له‌وڵاتی ئوردن كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست كردین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردین.
*دوا وته‌ت؟
-ده‌س خۆشیتان لێده‌كه‌م هیوادارم سه‌ركه‌وتوبن سوپاسته‌كه‌م داواكاریشم گه‌نجانی كه‌ركوك هۆشیار ببنه‌وه‌ تاكو شاره‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان پێش بكه‌وێت.

‌ 444 جار بینراوه‌
12/22/2018 5:31:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved