»  پەڕەموچ
سپێده‌ی خۆشه‌ویستی The Dawn of Love
را: عه‌بدوالڕه‌حیم سه‌ره‌ڕۆ


تابلۆی سپێده‌ی خۆشه‌ویستی The Dawn of Love كه‌ ناسراوه‌ به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ڤینۆس و هه‌ستاندنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیVenus Now Wakes, and Wakens Love تابلۆیكی زه‌یتی ولیام ئێتی گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانییه‌ ساڵی 1828 له‌سه‌ر پارچه‌ قوماشێكی گه‌وره‌ كێشاویه‌تی و ئێستا له‌ شاری بۆرنمۆس له‌ مۆزه‌خانه‌ی (رۆسل كۆتس)دا دانراوه‌. 
بیرۆكه‌ی ئه‌م تابلۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رووت له‌ شانۆگه‌ری (ماسكه‌كان)ـی جۆن میلتۆنه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌ تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كی ئابرووبه‌رانه‌ كاراكته‌ری ڤینۆشی خواژنی خۆشه‌ویستی به‌ رووتی ده‌درده‌كه‌وێت و به‌ ده‌سبازی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌وڵی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ی ده‌كات. 
ئیتی هه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ له‌م تابلۆیه‌دا كاراكته‌ری رووتی داماڵراو له‌ پۆشاك به‌رجه‌سته‌ بكات، به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ی تابلۆكانیدا ئه‌مه‌ ده‌بینین، به‌ڵام له‌م تابلۆی هه‌ستانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌دا كارێكی به‌ده‌ر له‌ ئاساییمان بۆ نمایشده‌كات و مه‌سه‌له‌ی رووته‌مه‌نی به‌ته‌واوی له‌ كایه‌ سێكسیه‌كه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات. 
مه‌به‌ستی هونه‌رمه‌ند لێره‌دا زیاتر جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر كاره‌ هه‌وه‌سبازییه‌كانی كۆمۆس كه‌ زۆر به‌ راشكاوانه‌ ده‌یه‌وێت هاندانه‌كانی ڤینۆس ده‌ربخات، به‌لام له‌قاڵبێكی ئه‌رسنالێتی و دابراو و گۆشه‌گیر نمایشی ده‌كات.
ره‌نگی زه‌رد له‌م قاڵبه‌ هونه‌رییه‌ چ به‌ ته‌نهاو چ به‌ تێكه‌ڵكردنی به‌ ره‌نگه‌كانی تر زۆر به‌ زه‌قی دیاره‌، كه‌ له‌ لای ئیتی ره‌نگێكی گه‌رمی سێكسی بووه‌، كات له‌ تابلۆكه‌دا شه‌وه‌و مانگ گۆشه‌یه‌كی له‌ تابلۆكه‌ پڕكردۆته‌وه‌و هه‌وریش لێره‌دا هێمایه‌كی تره‌ بۆ ورووژاندن. 
هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی ره‌خنه‌گران له‌ سه‌رده‌می خۆیدا پێكهێنان و داڕشتنی ئه‌م تابلۆیه‌یان زۆر به‌توندی ره‌تكردۆته‌وه‌و سه‌ره‌تا زۆر به‌ خراپی باسی له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئیتی یه‌كێكه‌ له‌ وینه‌كردنی كه‌سێتی راسته‌قینه‌، كه‌ ڤینۆسی مه‌كربازه‌ كه‌ به‌بیرو باوه‌ری زۆربه‌ی ره‌خنه‌گران كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندانی پێش خۆی له‌سه‌ره‌ به‌ تایبه‌ت رۆبێنس كه‌ لێره‌دا زۆرتر هه‌ستی زیاده‌ره‌وی و به‌ ره‌نگێكی كاڵی نه‌گونجاو تێدا ده‌بینرێت.
ئه‌م تابلۆیه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كرێته‌وه‌ به‌وه‌ی هیچ زه‌وقێكی هونه‌ری تێدا نییه‌و كارێكی ئابرووبه‌رانه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ناو(133) تابلۆی ناوبراودا كه‌ ساڵی 1849 به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتن نمایشكراوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، ساڵی 1899 كه‌ له‌ گلاسكۆ نمایشده‌كرێت و به‌و پاساوه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ر ئابرووبه‌رانه‌یه‌ سكاڵای كڵێسای له‌سه‌ر به‌رزده‌كرێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌م تابلۆیه‌ ساڵی 1889 له‌ لایه‌ن سێر مارتن رۆسل(كۆتس)ـه‌وه‌ ده‌كڕدرێت و تا ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری تایبه‌ت به‌ ناوبراو به‌ پارێزراوی ماوه‌ته‌وه‌. 
* ولیام ئیتی ساڵی 1787 له‌ شاری یۆرك له‌دایكبووه‌ و باوكی نانه‌وا بووه‌، سه‌ره‌تا له‌ شاری هال كاری تایپی وێنه‌ی كردووه‌، له‌ ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵیدا چۆته‌ له‌نده‌ن و بۆته‌ شێوه‌كاری بواری مێژوویی و چه‌ندین تابلۆی بۆ كڵێساكان كێشاوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌كادیمیای هونه‌ریی شاهانه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆماس لۆرانسی شێوه‌كاری پۆرتریت راهێنان ده‌كات دیسانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌كادیمیای شاهانه‌و چه‌ندین تابلۆی جوان ده‌كێشێت، له‌و ماوه‌یه‌دا شێوازی سه‌رده‌میانه‌ی تیتان و رۆبنس پێشده‌خات و دواتر ده‌بێته‌ خاوه‌ن ستایل و رێبازی تایبه‌ت به‌خۆی. له‌ چه‌ندین پێشبركێی نمایشكاری شێوه‌كاران به‌شداری ده‌كات، به‌لام نه‌ك خه‌ڵات به‌ ده‌ست ناهێنێت ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ر هه‌مووی ره‌تده‌كرێته‌وه‌، تا له‌ هاوینی 1821 ئه‌كادیمایه‌ شاهانه‌ رێگه‌ به‌ به‌شداری پێكردنی ده‌ده‌ن و له‌ پێشانگایه‌كی هاوینه‌ به‌شداری ده‌كات. 
تابلۆكانی ناوبراو باس له‌ مه‌سه‌له‌ مێژووییه‌كان ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كاراكته‌ره‌كانی رووته‌مه‌نین و وه‌ك له‌ تابلۆیه‌كی تر به‌ناوی “سه‌ركه‌وتنه‌كانی كلیۆپاترا” كه‌ نیوچه‌ پۆشته‌ بووه‌، چ له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندان و یان كۆی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و تابلۆیه‌ش هه‌ر جۆرێكه‌ له‌ ئیرۆسیزمی مێژوویی به‌ڵام وه‌ك تابلۆكه‌ی ڤینۆس هێرشی نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ستایش كراوه‌و به‌ داهێنان له‌ قه‌ڵه‌مدراوه‌، ئیتی به‌و هۆیه‌ی توانیویه‌تی زۆر به‌ وردی وێنه‌ی جه‌سته‌ بكێشێت ته‌واوی مافی ره‌نگ و ده‌مارو كاریگه‌ریه‌كان به‌ هه‌موو پارچه‌كانی جه‌سته‌ بدات به‌تایبه‌ت له‌ تابلۆی كلیۆپاترا زۆر ستایشكراوه‌، ئیتی له‌ دوای داهێنانی تابلۆی كلیۆپاتراوه‌ ته‌واو خۆی بۆ شێوه‌كاری رووته‌مه‌نی ته‌رخان ده‌كات و كه‌سێتیه‌كانی ناو كتیچبی پیرۆز و مێژووی مرۆیی و ئه‌فسانه‌كان له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، به‌ڵام دواجار به‌هۆی تابلۆی ڤینۆسه‌وه‌ له‌لایه‌ن كڵێساوه‌ هێرشی گه‌وره‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر.

‌ 332 جار بینراوه‌
12/22/2018 5:33:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved