»  هەمەڕەنگ
قه‌له‌ره‌ش وه‌ك مرۆڤ بیرده‌كاته‌وه‌


قه‌ڵه‌ره‌ش به‌ زیره‌كی ناسراوه‌و له‌ دوایین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ قه‌له‌ره‌ش ده‌توانێت پلان بۆ دوارۆژی بكێشیت و هاوكات له‌ ته‌نگانه‌دا بیر له‌ رێگه‌چاره‌ ده‌كاته‌وه‌و جۆرێك له‌ بیركردنه‌وه‌ی زه‌ینی هه‌یه‌و ده‌توانێت ئاره‌زووه‌ غه‌ریزیه‌كانی خۆی رابگرێت و هاوكات به‌ پێی نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. 
د. كان كابادێری پسپۆر له‌ ڤێرینیته‌ری ده‌ڵێت: ده‌ماره‌ هه‌ستیه‌كانی مێشكی قه‌ڵه‌ره‌ش زۆر له‌ده‌ماره‌كانی مه‌یمون و ئاژه‌ڵه‌ زیره‌كه‌كانی تر به‌ هێزترن و توانای شیكردنه‌وه‌ی ده‌بێت. له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌ره‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی سنووق و پاراستنی خواردن كه‌ هه‌ریه‌ك به‌ جۆرێك بوو هه‌موویان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌، هاوكات یارمه‌تی یه‌كتریان داوه‌ له‌ چۆنیه‌تی كاركردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هه‌موو سنووقه‌كان. هه‌روه‌ك برێك پاره‌ی كانزاییان پێدراوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ قه‌ڵه‌ره‌شه‌كان له‌ناو خۆشیان مامه‌ڵه‌ به‌و پاره‌یه‌ ده‌كه‌ن.
پسپۆره‌كان ده‌ڵێن راده‌ی زیره‌كی قه‌ڵه‌ره‌ش له‌ زیره‌كی منداڵی شه‌ش ساڵان زۆرتره‌ چونكه‌ ده‌توانێت خۆراگر بێت و له‌ كاتی پێویست پاره‌ خه‌رج بكات. 

‌ 344 جار بینراوه‌
12/22/2018 6:03:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved