»  هەمەڕەنگ
ئه‌م بۆنانه‌ نیشانه‌ی به‌هێزی ته‌ندروستین


به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان زانایان ده‌ڵێن نه‌مانی توانای بۆنكردنی ته‌واوی ماسی، پڕته‌قاڵ، گوڵه‌رێحانه‌، سه‌ره‌تای تووشبوونه‌ به‌نه‌خۆشیه‌ سامناكه‌كانی مێشك به‌ تایبه‌ت زه‌هایمه‌رو خرفبوون.
زاناكان تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر (3000) كه‌سدا ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (57 ــ 78) ساڵیدا بووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی بۆنه‌كانیان به‌جوانی ناسیوه‌ هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌ هه‌رچی ئه‌وانه‌ی بۆنه‌كانیان نه‌ناسیوه‌ دوای ماوه‌ی پێنج ساڵ نیشانه‌كانی زه‌هایمه‌رو خرفبوونیان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌.
پینیتۆ رانكشچی پرۆفیسۆر له‌ بواری ئه‌رك و چالاكیه‌كانی مێشك ده‌ڵێت: زۆرجار نه‌خۆشی خه‌مۆكی هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ نه‌مانی هه‌ستی بۆنكردن و دواتر نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كانی مێشك به‌ تایبه‌ت زه‌هایمه‌ر، زۆربه‌ی زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مانی هه‌ستكردن به‌ بۆنی میوه‌و سه‌وزه‌وات نیشانه‌ی سه‌ره‌تای تێكچوونی ئه‌داكانی مێشكه‌ كه‌ دواتر نه‌خۆشی كوشنده‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. 

‌ 149 جار بینراوه‌
12/22/2018 6:06:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved