»  هەمەڕەنگ
رۆشنبیران و ژنانی كه‌ركوك یادی شه‌وی یه‌ڵدا به‌رز راده‌گرن


ئێواره‌ دره‌نگێكی پێنجشه‌ممه‌ 20ــ21/12/2018 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ سێ شوێنی جیاجیا له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی شاره‌كه‌وه‌ یادی (شه‌وی یه‌ڵدا) كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فرێندس كافێ، قاوه‌خانه‌ی كلتووری و كافتریای ئه‌فه‌ندیی به‌ موزیك و گۆرانی و خوێندنه‌وه‌ی شیعرو نوكته‌ یاده‌كه‌یان رازانده‌وه‌، قاوه‌خانه‌ی كلتووری كه‌ركوك به‌ هاوكاری ژنانی شاره‌كه‌ له‌م شه‌وه‌دا به‌ ئاهه‌نگی گۆرانی و شیعرو گفتوگۆ به‌شداریده‌كه‌ن و جێی باسه‌ زۆربه‌ی ژنان به‌ خێزانی له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شدارییانكرد.  
یه‌ڵدا یان شه‌وی له‌دایكبوونی میترا، جه‌ژنێكی كۆنی كورده‌وارییه‌و زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاگرۆس و میزۆپۆتامیا به‌موڵكی خۆیانی ده‌زانن، شه‌وی یه‌ڵدا درێژترین شه‌وی ساڵه‌و ده‌كه‌وێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی به‌فرانباری ساڵنامه‌ی كوردی میدییه‌وه‌.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ له‌دایكبوون به‌و پێیه‌ی دوا تواناو تاقه‌تی شه‌وگاره‌ كه‌ ده‌گاته‌ لوتكه‌ی درێژی ئیدی ورده‌ ورده‌ شه‌وانی دوایی كورت ده‌بێته‌وه‌و ڕۆژگار درێژتر ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌ له‌دایكبوونی ڕوناكیش ناسراوه‌.
جه‌ژنی چله‌ له‌ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كوردا زۆر بایه‌خی پێدراوه‌و جه‌ژنێكی پیرۆزیشه‌، سفره‌ی جه‌ژنی یه‌ڵدا له‌ هه‌نارو میوه‌ی مزره‌مه‌نی و هه‌موو جۆرێك له‌ شه‌وچه‌ره‌و باسوق و سجوق و گه‌زۆ داده‌ندرێت، كۆڕی شه‌وی یه‌ڵدا به‌ئاگركردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تێیدا شیعر ده‌خوێندرێته‌وه‌و مۆسیقاو هه‌ڵپه‌ڕكێ سازده‌كرێت.
‌ 324 جار بینراوه‌
12/22/2018 6:08:29 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved