»  وەرزش
ته‌یمور مه‌مه‌د: ستافی راهێنان و یاریزانانی گازی باكور جێگه‌ی شانازین
هه‌واڵ


تیپی تۆپی پێی یانه‌ی گازی باكور نوێنه‌ری شاری كه‌ركوك له‌ خولی نایابی كوردستان و دوای تپیپه‌ڕبوونی چه‌ندین قۆناغ ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای هانده‌رانی یانه‌كه‌ دروست كردووه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌یمور مه‌مه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی گازی باكور بۆ (هه‌واڵ ) وتی:" هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خولی كوردستان و عێراق ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌مان به‌خشیه‌ ستافی لاوان، به‌ڵام به‌ ئه‌زمون و خاوه‌ن تێڕوانینی به‌رزی راهێنان بوون و متمانه‌ی ته‌واومان پێیان هه‌بوو ". 
 وتیشی : بۆچوونه‌كه‌مان له‌ شوێنی خۆی بوو و ستافی راهێنانی یانه‌كه‌ سه‌رباری كه‌می ماوه‌ی به‌رده‌ستیان له‌ لایه‌ك و قه‌یرانی دارایی له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووانیان پێكهاته‌ی باشی تێكه‌ڵ له‌ یاریزانانی لاو و به‌ ئه‌زمون پێكبهێنن ". 
سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی گازی باكور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ ئامانجمان كۆكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ یاریزانانی كه‌ركوك له‌ تیپه‌كه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ به‌روونی دیاره‌". 
ته‌یموور ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:"هانده‌ران مافی ته‌واویان هه‌یه‌ كه‌ نیگه‌ران بن له‌ ئه‌نجامی نوێنه‌ره‌كانیان، به‌ڵام كێرڤی ئاستی تیپه‌كه‌ دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ ئه‌نجامه‌كان چانس یاوه‌ری تیپه‌كه‌ نه‌بووه‌ ". 
باسی له‌وه‌شكرد: " داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندكاران و هانده‌ران ده‌كه‌ین پاڵپشتی تیپه‌كه‌ وستافی راهێنه‌ره‌ لاوه‌كه‌ی ببن، چونكه‌ یاری قورس وگرنگمان له‌ پێشدایه‌ و به‌ بێ پاڵپشتی و هاندانی راگه‌یاندن و هانده‌ران ناتوانین بگه‌ینه‌ ئامانج".

‌ 259 جار بینراوه‌
12/22/2018 7:47:35 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved