»  وەرزش
سالم كه‌ریم : یاریی جومناستیك فه‌رامۆش كراوه‌
هه‌واڵ

كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری یاری جومناستیك كه‌ ماوه‌ی بیست ساڵه‌ كاری راهێنه‌رایه‌تی یارییه‌كه‌ ده‌كات و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت كه‌ یارییه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌كه‌ركوك فه‌رامۆشكراوه‌.
سالم كه‌ریم راهێنه‌ری یاری جومناستیك سه‌باره‌ت به‌ ئاستی یارییه‌كه‌ بۆ (هه‌واڵ) وتی:" جومناستیكی كه‌ركوك له‌ رابردوو ركابه‌ری ده‌كرد، به‌ڵام له‌ ئێستادا چ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی شاره‌كه‌وه‌ یاخود یه‌كێتی جومناستیكی عێراقه‌وه‌ فه‌رامۆشكراوه‌ ".
وتیشی :" پێنج ساڵ زیاتره‌ له‌ كه‌ركوك خول و پاڵه‌وانێتی ساز نه‌كراوه‌ و یه‌كێتی ناوه‌ندیش به‌یاخ به‌ شاره‌كان نادات ". 
ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" یانه‌كان به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بێت یاخود هه‌ر هۆیه‌كی تره‌وه‌ ته‌نها شت كه‌ بیری لێ نه‌كه‌نه‌وه‌ یاری جومناستیكه‌".
سالم كه‌ریم باسی له‌وه‌شكرد" له‌ ئێستادا ته‌نها تیپی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك هه‌یه‌ كه‌ راهێنان ده‌كه‌ن و بیست یاریزان و سێ راهێنه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێت و له‌ ساڵانی رابردوودا تووانیویه‌تی ئه‌نجامی به‌رچاوی هه‌بێت ".
‌ 231 جار بینراوه‌
12/22/2018 7:51:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved