»  وەرزش
خاك ده‌باته‌وه‌و سۆلاف یه‌كسان و ئاڵتون كۆپری ده‌دۆڕێت
هه‌واڵ

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان، یانه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك یه‌ك نه‌بوون.
یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی و له‌ یاریگای خۆی و له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێخان به‌ گۆڵێكی بیبه‌رامبه‌ر دۆڕا.
له‌ یارییه‌كانی گرووپی دووه‌م یانه‌ی سۆلاف سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردو بووه‌ میوانی یانه‌ی ئاسۆو یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ (1-1) ته‌واوبوو.
له‌ هه‌مانكاتدا یانه‌ی خاك له‌سه‌ر یاریگای خۆی پێشوازی له‌ یانه‌ی سه‌ید سادق كردوو یانه‌ی خاك تووانی یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی (2-سفر) بباته‌وه‌ و به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی خاك خۆی نزیك كرده‌وه‌ له‌ یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان .
‌ 680 جار بینراوه‌
12/22/2018 8:03:29 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved