نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
رەوەند مەلا مەحمود: ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئاساییکردنەوەی کەرکوک ھەنگاوی باشی بڕیوە
هه‌واڵ


بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک دەڵێت یەکێتی لەجێی متمانەی دەنگدەرانی خۆی دەبێت و ھەموو ھەوڵێکیش بۆ ئاسایییکردنەوەی دۆخی شارەکە دەدات و ھەڵکردنی ئاڵاش بە مافێکی یاسایی دەزانێت.
رەوەند مەلا مەحمود، جێگری یەکەمی لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ھەواڵ رایگەیاند: ھەوڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکوک، رۆژ لە دوای رۆژ ھەنگاوی باشتر دەبڕێت.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەند وتیشی: جگە لەوەی خەڵک و شارەکەمان بەجێنەھێشت، ھاوکات لە جەژنی نەورۆزی رابردوو ھەموو ھەوڵێکمان خستەگەڕ و بە ئازادانە نەورۆزمان لەسەر قەڵای دێرینی کەرکوک بە ئاڵای کوردستانەوە کردەوە.
وتیشی: وەک یەکێتی توانیمان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، لە کۆی دوازدە کورسی شەش کورسی بەدەستبھێنین و کوردستانی بوونی کەرکوک بۆ ھەموو جیھان بسەلمێنین.
رەوەند مەلا مەحمود، ئاشکراشیکرد: ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەند لە کەرکوک بە مافێکی یاسایی و دەستوری خۆمان دەزانین و دەبێ رێزیش لە نەتەوەو پێکھاتەو حزبەکانی تری کەرکوکیش بگرین و ھەستیان بریندار نەکەین.
جێگری مەڵبەندی کەرکوک باسی لەوەشکرد: وەک یەکێتی ھەموو ھەوڵێک  بەرەو ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکوک و دروستکردنی ھێزی ھاوبەش و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دەدەین و لە ئاست متمانەی جەماوەرو دەنگدەری خۆماندا دەبین.
‌ 552 جار بینراوه‌
1/11/2019 2:07:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved