»  عێراق
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئۆتۆمبێله‌كانی تاكسی له‌ ناسریه‌ ده‌بێ به‌ گاز كاربكه‌ن
هه‌واڵ

فه‌رمانگه‌ی كارگه‌ی گازی باشور له‌ شاری ناسرییه‌ رایگه‌یاند: به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری ده‌بێت تاكسیه‌كانی ناو شاره‌كه‌ تانكی بانزینیان بگۆڕن به‌ گاز و حكومه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌هاوكارییان ده‌كات.

ته‌میم مه‌هدی به‌رێوه‌به‌ری كارگه‌ی گازی (الصباح) وتی:” ئیداره‌ی كارگه‌كه‌یان نووسراوێكی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناسریه‌ ناردووه‌ به‌وه‌ی ده‌بێت تاكسیه‌كان به‌ گاز بخرێنه‌ كار”. 

مه‌هدی وتیشی: كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بۆ گۆڕینی تانكی به‌نزین به‌گاز كردۆته‌وه‌و له‌مه‌ولا كار بۆ باشتركردنی كاری تاكسی ده‌كرێت و رێكخراوێكی تایبه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكسیه‌كانی ناوه‌وه‌و رێگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ گاز كاریان پێبكرێت، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین وێسگه‌ی سووته‌مه‌نی گازی ده‌كه‌ینه‌وه‌. 

‌ 505 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:06:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved