نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
عه‌بادی و مالكی یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
هه‌واڵ

ئئیئتلافی نه‌سڕ به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند:” له‌ ساڵی 2014 داوامان له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد بێنه‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌ چونكه‌ داعش به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی عێراقی داگیركردبوو.

ئیئتلافی نه‌سڕ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد:” هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 24/6/2014 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكییه‌وه‌ هاتنه‌ نێو خاكی عێراق بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌مه‌ش له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یوكگرتوه‌كان به‌پێی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر كراوه‌”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌:” حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ متمانه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 8/9/2014 به‌ده‌ستهێنا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نێو عێراقدا بوون و هه‌ر خودی عه‌بادیش هێزه‌كه‌ی كرده‌ هێزێكی هاوپه‌یمانی نه‌ك ئه‌مریكی”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داواش له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان كراوه‌ پابه‌ندبن به‌ شه‌فافیه‌ته‌وه‌و له‌ شێواندنی رای گشتی دوور بكه‌ونه‌وه‌”.

لای خۆشیانه‌وه‌ ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ڵامی نه‌سڕی داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:” نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق ده‌ركردووه‌، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی دیسانه‌وه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لێیان كردووه‌”.

محه‌مه‌د سه‌هیود سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتلافی دوڵه‌تی یاسا وتی:” به‌ ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن پابه‌ندبوونی خۆی راگه‌یاندو داوای لێیان كرد له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌، به‌ڵام عه‌بادی له‌ ماوه‌ی حكومڕانیدا دیسانه‌وه‌ داوای داگیركردنی عێراقی كرد به‌ پاساوی بنبڕكردنی داعش”.

‌ 601 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:08:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved