نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیۆنێك نازح ده‌كرێت
هه‌واڵ

نوری دلێمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو نازحه‌كانی عێراق ده‌كرێت بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و ئاماژه‌یدا كه‌ فایلی ئاواره‌كانی ناوه‌وه‌ی عێراق به‌ ته‌واوه‌تی داده‌خرێت.

ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیش له‌ عێراق باس له‌ بوونی یه‌ك ملیۆن نازح ده‌كات كه‌ له‌ناو عێراق له‌ خێوه‌تگه‌كان یان نیشته‌جێی كاتی له‌ دۆخێكی ناهه‌مواردا له‌ شاره‌كانی تر گوزه‌ران ده‌كه‌ن. 

جێی باسه‌ دوای نه‌هێشتنی تیرۆرستانی داعش له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌كانی خۆیان.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی (ئه‌لنه‌سر) و سه‌رۆكوزیرانی پێشووی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانی (ئیئتلاف و ئه‌لنه‌سر) رایگه‌یاند: چه‌ندین گروپی مافیاو میلیشای چه‌كدار هه‌ن ده‌یانه‌وێت جڵه‌وی وڵات بگرنه‌ده‌ست و به‌ره‌و هه‌ڵدێری ببه‌ن.  

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت كراو به‌ ئاڵۆز وه‌سفكرا، عه‌بادی له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی:” پێویسته‌ حكومه‌ت دوور له‌ پشكپشكێنه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان دابمه‌زرێت و ئه‌مه‌ش كاتی زۆری ده‌وێت”.

‌ 680 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:12:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved