»  عێراق
له‌ عێراق كڵێساش ده‌فرۆشرێت
هه‌واڵ

له‌ هه‌نگاوێكدا كه‌ به‌ كاولكردنی شارستانێتی عێراق ناوده‌برێت، چه‌ند ماڵپه‌رێكی مه‌سیحی كاسۆلیكی عێراق هه‌واڵی فرۆشتنی چه‌ند كه‌ڵێسایه‌كی له‌ ناوچه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوای فرۆشتنیان ده‌درێنه‌ كه‌رتی بازرگانی تا پرۆژه‌ی تێدابكه‌ن.

 جۆزێف سڵێوا، په‌رله‌مانتارێكی پێشوو له‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی ڕاگه‌یاند: مه‌رجه‌عیه‌ته‌ گه‌وره‌كانی مه‌سیح له‌ عێراقدا هۆكاری سه‌ره‌كی تێكدان و فرۆشتنی كه‌نیسه‌كانن له‌ عیـَراق. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌نیسه‌ی سریانییه‌كان له‌ گه‌ره‌گی شۆرجه‌ی به‌غدا قه‌شه‌كانی به‌وه‌ قایلبوون كه‌ كه‌نیسه‌كه‌یان بفرۆشن به‌ كه‌رتێكی وه‌به‌رهێنان تا كه‌نیسه‌كه‌ تێكبدات و مۆڵێك له‌ شوێنیدا دروستبكات كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ره‌فتاره‌كانی مه‌سیحییه‌ له‌ عێراق و جیهاندا. وتیشی: “وه‌قفی مه‌سیحی عێراق ئاگاداری فرۆشتن و تێكدانی هه‌موو كه‌ڵێسه‌كانی عێراقن، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌، ئه‌مه‌ش پێمانده‌ڵێت كه‌ خۆیان له‌م كاره‌دا به‌شداربن”.

‌ 506 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:14:17 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved