»  کوردستان
حزبێكی توركمانی: كه‌ركوك له‌ بۆشایی كارگێڕی و خزمه‌تگوزاریدا ده‌گوزه‌رێ
هه‌واڵ

حزبێكی توركمانی ئاشكرایده‌كات شاری كه‌ركوك ئێستا له‌ دۆخی بۆشایی كارگێڕی و خزمه‌تگوزاریدا ده‌گوزه‌رێ و گوزارشتی له‌ تاسه‌باری خۆی كرد له‌وه‌ی كه‌ركوك به‌ سیستمی وه‌كاله‌تی هه‌میشه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عه‌لی موفتی ئه‌ندامی نوسینگه‌ی حزبی توركمان ئیلی به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاند: "ئاشكرایه‌ كه‌ركوك ئێستا  له‌ دۆخێكی نه‌خوازراودایه‌و به‌ده‌ست بۆشایی سیاسیه‌وه‌ ده‌ناڵێنی، به‌ تایبه‌ت له‌ دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌.. ده‌توانین بڵێین ئاشی كه‌ركوك خوا ده‌یگێڕێت و له‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ كه‌ پارێزگاره‌ به‌ وه‌كاله‌ت دانراوه‌، تا ده‌گاته‌ جێگره‌كانی كه‌ بوونیان نییه‌، ئینجا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه‌ جێگری نییه‌، تا ده‌گاته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌روی ئه‌ویش هه‌ر جێگری نییه‌و هاوكات قایمقامیش كه‌ هه‌ر به‌ وه‌كاله‌ت دانراوه‌.

ناوبراو وتیشی:" ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌ به‌و داهاته‌ زۆره‌و به‌و دانشتوانه‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ به‌رێوه‌بچێت واتا پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كان به‌ نه‌رێنی به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا شكاوه‌ته‌وه‌".

ناوبراو داوای له‌ حزبه‌ كوردیه‌كان كرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌ رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان بكه‌ن وده‌سبه‌جێ ئیداره‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ دابمه‌زرێنن و له‌م ئاسته‌نگه‌ ده‌ربچن. 

‌ 195 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:42:36 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved