»  کوردستان
له‌ بودجه‌ی 2019، بڕی 50 ملیار دینار له‌ پشكی كه‌ركوك كه‌مده‌كرێته‌وه‌
هه‌واڵ

له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019، بڕی 50 ملیار دینار له‌ پشكی كه‌ركوك كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ به‌بیانوی ته‌رخانكردنی بودجه‌ بۆ مادده‌ی 140، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ زیانی زۆری هه‌یه‌ بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركوك.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ ره‌شنوسی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی له‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 دانراوه‌، بڕی 50 ملیار دیناریان له‌ بودجه‌ی كه‌ركوك بڕیوه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”:به‌پێی پرۆژه‌ یاسایكه‌ بودجه‌ی كه‌ركوك 212 ملیار دیناره‌و و له‌ ئێستا كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 162 ملیار”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ زیانی بۆ كه‌ركوك هه‌یه‌ و نوێنه‌رانی یه‌كێتیش له‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌گه‌ر بڕیار وایه‌ ئه‌و بڕه‌ پاریه‌ی بڕاوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك كه‌ مادده‌ی 140 ده‌یگرێته‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان لێ ببڕدرێت بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140”.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”چه‌ند شارێكی دیكه‌ كه‌ مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌ پێویسته‌ بڕێكیان لێ ببڕدرێت  چونكه‌ ناكرێت ته‌نها ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زۆره‌ له‌ كه‌ركوك ببڕدرێت”.

‌ 435 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:49:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved