»  کوردستان
گورگه‌ بۆره‌كان له‌ كه‌ركوك رادیۆ ده‌كه‌نه‌وه‌
هه‌واڵ

 رادیۆیه‌كی توركی له‌ كه‌ركوك ده‌ست به‌ په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات كه‌ به‌ رۆژ ناوی دیار به‌كره‌ و تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌شه‌و ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرا بۆ رادیۆی گورگ و له‌ ئێستاشدا ناوی TRT توركیه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا توركیا رادیۆیه‌كی توركی له‌ كه‌ركوك دامه‌زراند و به‌ ڕۆژ ناوی دیار به‌كره‌ و به‌شه‌و ناوه‌كه‌ی ده‌گۆری بۆ رادیۆی گورگ كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ رێكخراوی گورگه‌ بۆره‌كان، به‌ڵام له‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ناوه‌ شه‌وانه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ TRT توركی.

رادیۆكه‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر شه‌پۆلی9.1 FM په‌خشی ده‌كرد و ئێستا گۆڕاوه‌ بۆ 95.1FM  به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌كانی به‌ زمانی توركی نه‌ك توركمانی په‌خش ده‌كات و ته‌رخانی كردوون بۆ بڵاوبووكردنه‌وه‌ی كلتور و سیاسه‌تی تورك و دژایه‌تی كردنی كورد به‌تایبه‌تی كوردانی باكورو رۆژئاوا.
‌ 497 جار بینراوه‌
1/13/2019 11:51:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved