»  کوردستان
لێپرسراوێكی یه‌كێتی: له‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵا هیچ كام له‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌دژمان نه‌بوون و با یاسا مه‌سه‌له‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌
هه‌واڵ

جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ده‌ڵێت ئاڵای كوردستان له‌ 2003ه‌وه‌ تا ریفراندۆم له‌ شاره‌كه‌ شه‌كاوه‌ته‌وه‌ و له‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵا هیچ كام له‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ دژمان نه‌بوون و با ده‌ستوور پرسه‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) وتی:” هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك بابه‌تێك نییه‌ له‌سه‌ری بوه‌ستین، له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ تا ریفراندۆم له‌ كه‌ركوكدا هه‌بووه‌، ئێستاش ئاڵای كوردستانمان له‌سه‌ر باره‌گانمان هه‌ڵداوه‌، مافێكی ره‌وای كورده‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی شاره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆیه‌ ئاڵای كوردستان به‌ مافێكی خۆمانی ده‌زانین”.

جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” هه‌ر بابه‌تێك كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌رده‌م یاسا، ئێمه‌ لاریمان نییه‌ له‌وه‌ی ده‌ستورێك له‌ عێراق هه‌یه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌نگیان پێداوه‌، با ئه‌و یاسایه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌”.

ئاشكراشیكرد:” له‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هیچ كام له‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ دژمان نه‌بوون، ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی باشه‌و ده‌بێ رێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ بگرین”.

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، وتیشی:” ژیان ناوه‌ستێ ئێمه‌ له‌ كه‌ركوكین، نیوه‌ی شاره‌كه‌ كورده‌، له‌ كۆی دوانزه‌ كورسی شاره‌كه‌، شه‌شی پشكی كورده‌، سێی عه‌ره‌ب و سێی توركمان، بۆیه‌ مافی  كورده‌ له‌شاره‌كه‌ داواكاری زۆری هه‌بێت، ئه‌وه‌ی تائێستاش به‌ خراپی كاری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كان كردووه‌ پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌ته‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئه‌ویش هۆشێك به‌به‌ر خۆیدا بهێنێته‌وه‌”.

له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت بۆ دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش، وتی:” پێمانباشه‌ هێزێكی هاوبه‌ش دروست بكرێت، پێشتریش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كردووه‌”.

جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانمان له‌ كه‌ركوك ده‌مینێته‌وه‌، له‌ دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌م بابه‌ته‌ تاوێ ده‌كرێت و ئێمه‌ش به‌ مافێكی یاسایی و ده‌ستوری خۆمانی ده‌زانین”.

‌ 217 جار بینراوه‌
1/14/2019 12:01:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved