»  کوردستان
سه‌باره‌ت به‌نزیكبوونه‌وه‌ له‌پارتی گۆڕانه‌كانی كه‌ركوك پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حیزبه‌كه‌یان نابن
هه‌واڵ

 كۆبونه‌وه‌كه‌ی  30/12/ 2018 ، كه‌به‌ سه‌رپه‌رشتی كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركوك - گه‌رمیان و به‌ به‌شداری به‌شێك له‌ حزبه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ده‌بێته‌ هۆكاری ناكۆكی له‌نێوان لێپرسراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌ركوك و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ سلێمانی.

به‌پێی زانیاریه‌كانی (هه‌واڵ) ، سه‌ركرده‌كانی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران فشارێكی زۆریان كردۆته‌ سه‌ر لێپرسراوانی مه‌كۆی گۆڕانی حزبه‌كه‌یان له‌ كه‌ركوك به‌وه‌ی بچن و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وان دووپاتیانكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كه‌ركوك بێت.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی (هه‌واڵ)، لێپرسراوانی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ به‌رپرسه‌كانی حزبه‌كه‌یان، راگه‌یاندوه‌:”ئێمه‌ دژی به‌شداریكردنی كۆبونه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ین، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئیهانه‌ و سوكایه‌تیه‌ به‌ شاره‌كه‌”.

ئه‌وه‌ زانیاریانه‌ی (هه‌واڵ) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:”لێپرسراوانی گۆڕان له‌ كه‌ركوك كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌كیم عوبێد  لێپرسراوی مه‌كۆی كه‌ركوكی گۆڕان و محه‌مه‌د نه‌سره‌دین سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوك و وه‌ستا ره‌حیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌ركوك، هه‌ڵوێستی توندیان به‌رانبه‌ر سه‌ركردایه‌تی گۆڕان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌ نواندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونشیكرده‌وه‌، كێشه‌كانی نێوان مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.

جێگه‌ی باسه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی ناكرێت حزبه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك بچنه‌ شارێكی دیكه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌ بكه‌ن.

‌ 562 جار بینراوه‌
1/14/2019 12:03:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved