»  راپۆرت
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ نێوان بێلایه‌ن و حزبیدا
ئا/ یانه‌ی هه‌واڵ

 یانه‌ی هه‌واڵ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی واتس ئاپ، پرسیارێكی ئاراسته‌ی به‌شداربووانی كرد، ئایا پێت باشه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ی ئێستای كه‌ركوك كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكرێت و یه‌كێتی له‌ پێناو كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان قوربانی به‌ خۆی بدات له‌ كاتێكدا خاوه‌ن شه‌ش كورسی په‌رله‌مانی عێراقه‌و به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانیش ئه‌و پۆسته‌ مافی یه‌كێتییه‌.

بێلایه‌نی هه‌رلایه‌ك لای ئه‌ویتر لایه‌نداره‌

عه‌لی حه‌سه‌ن به‌ كورتی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:”كه‌یه‌كێتی كه‌سێكی بێلایه‌ن كاندید بكات، لای پارتی یه‌كێتییه‌، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌”.

یه‌كێتی با ئه‌م قوربانییه‌ش بدات

یوسف ته‌یب پێیوایه‌”: یه‌كێتی هه‌میشه‌ قوربانیداوه‌ له‌ پێناو كه‌ركوك و كوردستان، با ئه‌م قوربانیه‌ش بچێته‌ سه‌ر قوربانیه‌كانی تر، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سی بێلایه‌ن هه‌یه‌ له‌ كوردستان”.

بڕوام به‌ كه‌سی بێلایه‌ن نییه‌

پۆلا عومه‌ر نووسیویه‌تی:”من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێمباش نیه‌ یه‌كێتی ئه‌و شته‌ بكات، چونكه‌ من بو خۆم بڕوام به‌ كه‌سی بێلایه‌ن نیه‌ هه‌ر كه‌سێ به‌ ناوی بێلایه‌ن دابنری دڵنیابن پارتی ده‌رئه‌چێ و له‌ كۆتاییه‌كه‌یدا یه‌كێتی باجی زۆر قورس ئه‌دات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌”.

با وه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌ی هه‌ولێری به‌سه‌ر نه‌یه‌ت

رێبین محه‌مه‌د ده‌ڵێت:” كارێكی خراپه‌ یه‌كێتی ته‌نازول له‌ پۆستی پارێزگار بكات، چونكه‌ پارتی له‌ هیچ كات له‌ هه‌ڵوێستی دژ به‌ كه‌ركوك په‌شیمان نابێته‌وه‌و كه‌سی بێلایه‌ن لای پارتی دكتۆر نه‌جمه‌دینه‌، یه‌كێتی ئێستا باجی ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ ده‌دات كه‌ بۆ پارتی و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی، بۆیه‌ چیتر جێگه‌ی قبوڵ نیه‌ یه‌كێتی قوربانی بدات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بكات ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بكات یه‌كێتی وه‌ك یه‌كێتی هه‌ولێری لێبێت كه‌ روژانه‌ ئیهانه‌ی كادرو لێدان و به‌ندكردن ده‌بێت، ئه‌مه‌ی روو ده‌دات ده‌ره‌نجامی ته‌نازولاتی و قوربانی دانه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی دووجار هێڵی سوری بۆ پارتی دابنابا ئێستا ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه‌ ته‌عامولیان نه‌ده‌كرد، یه‌كێتی جگه‌ له‌وه‌ كێشه‌ی تری هه‌یه‌ هیچ كات یه‌كێتی ڤیتۆی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌وان نیه‌ بۆ هه‌ر پۆستێك بێت و هه‌میشه‌ كاندیده‌كانیان ده‌چه‌سپێنن، به‌ڵام ئه‌وان ڤیتۆیان له‌سه‌ر هه‌موو كاندیدێكی یه‌كێتی هه‌یه‌ بۆ هه‌ر پۆستێكی حكومه‌تی هه‌رێم یان عێراق بیت، بۆیه‌ نه‌ك قبوڵ ناكرێت ده‌بێت هه‌موو كادرو لایه‌نگرانی یه‌كێتی ئه‌و په‌یامه‌ به‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بده‌ن كه‌ جگه‌ له‌ دانانی پارێزگارێكی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك كه‌سیتر قبوڵ نه‌كرێت”.

بێلایه‌ن واتا پارتی

ئه‌میر فه‌خره‌دین نوسیویه‌تی:”هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ كوردستان بێلایه‌ن واتا پارتی، پێمباش نیه‌، چونكه‌ ئێستا به‌رهه‌می ئه‌و قوربانیه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌مام ده‌یكرد بۆ پارتی، به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌وه‌وه‌ پارتی بووه‌ به‌ كه‌ڵه‌گا به‌رژه‌وه‌ندی كورد بۆ ده‌بێ ته‌نها  به‌زه‌ره‌ری یه‌كێتی بێت”.

به‌بێ یه‌كێتی ناتوانن

عه‌بدولوه‌هاب ئیسماعیل پێیوایه‌:” ده‌نگی شه‌قام پێیان باشه‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ته‌شكیله‌ی وه‌زاریه‌كانی ساخ نه‌كاته‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ ئه‌بێت دواكه‌وێت، لای هه‌موان روونه‌ هه‌رێمیش ئه‌و كۆسته‌ی كه‌وتووه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومڕانی له‌به‌ر پێداگری پارتی، به‌بێ یه‌كێتی مه‌حاڵه‌ له‌م دوجه‌مسه‌ره‌ی به‌غداو هه‌رێم بتوانن كابینه‌ی حكومڕانییان پڕ بكه‌نه‌وه‌”.

به‌شه‌ش كورسییه‌وه‌ بۆ بێلایه‌ن

د. سدیق ره‌سوڵ ده‌ڵێت:” هیچ پێمباش نیه‌، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێ كاندید بكات! پارتی ئه‌یكڕێت دوایی، به‌شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌وه‌ بێلایه‌ن دابنێین، بۆ پارتی راكردوو ئیراده‌ی خۆی  بسه‌پێنێ به‌سه‌ر كه‌ركوك و  یه‌كێتیدا”.

غه‌در له‌ ده‌نگده‌ری یه‌كێتی مه‌كه‌ن

ستار حاجی نوسیویه‌تی:”بێلایه‌ن له‌م كوردستانه‌ بوونی نیه‌ به‌ڕای من، پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ مه‌رجی پارتی بێت بۆ دانانی پارێزگاری بێلایه‌ن، هه‌قه‌ كه‌ركوكیه‌كان قبوڵی نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ غه‌درێكه‌ له‌ جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ده‌كرێ، بۆیه‌ یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری پۆستێك بێت له‌ كوردستان باشتره‌ نه‌وه‌ك قوربانی به‌جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌ی بدات له‌كه‌ركوك.

بۆ راگرتنی ته‌عریب كارێكی باشه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی رایه‌كی جیاوازی هه‌یه‌و ده‌ڵێت:”تا ساڵی داهاتوو كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ راگرتنی ته‌عریب كاریكی ئیجابیه‌”.

ده‌بێ یه‌كێتی نێو ماڵی خۆی رێكخاته‌وه‌

حاجی حسام پێیوایه‌:” یه‌كیتی تا ناوخۆی خۆی رێكنه‌خاته‌وه‌ ناتوانێت هیچ بڕیارێك بدات، كێ‌ بڕیاری دانانی پارێزگار بدات كێ دابنرێت ئه‌وه‌ نیه‌، یه‌كێتی هه‌ر حزب و كه‌س و لایه‌نێك به‌ ئاره‌زوی خۆیان ده‌ستی تێوه‌ر ئه‌ده‌ن”.

مریشك خۆی خۆڵ به‌ سه‌ری خۆی نه‌كات !

ئیدریس حاجی عادل ده‌ڵێت:”ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌رنامه‌ی وه‌های هه‌یه‌ گوایه‌ پارێزگاری بێلان دابنێت باشتر وایه‌ پارێزگاری كه‌ركوك بدات به‌ پارتی، چونكه‌ ئاشكرایه‌ بێلان له‌ كوردستان نییه‌، ئێمه‌ پارتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیمان ئه‌كات به‌ پارتی وه‌زیری نیلی ئه‌كات به‌ زه‌رد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌كات به‌ پارتی  كچه‌ی شیرینی سه‌رۆك كۆمارمان ئه‌ڵێت ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ پارتی ئیتر قور به‌سه‌ر بێلایه‌ن، سوێند به‌ خودا  به‌ یه‌ك ده‌عواتی گۆشتی ئاسكه‌كانی پیرمام و یه‌ك فه‌ڕڕه‌ی قه‌سره‌ سه‌دو په‌نجا دۆنمه‌كه‌ی نێچیرڤان ئه‌بێت به‌ پارتی عیار بیست و چوار، گوناحه‌ یه‌كێتی ئه‌و پێشنیاره‌ قبوڵ بكات، چونكه‌ خاوه‌ن شه‌ش كورسی په‌رله‌مانه‌ له‌ كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مریشك خوی خوڵ به‌ سه‌ری خوی نه‌كات كه‌س خوڵ به‌ سه‌ر نه‌كات”.

بێلایه‌نه‌كان ده‌بنه‌ سێبه‌ر

حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌ڵێت:”من به‌باشی نازانم كه‌سێكی بێلایه‌ن به‌پارێزگار دیاری بكرێت، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ژێرناوی بێلایه‌نیدا دێنه‌ پێش و ده‌ستبه‌كارده‌بن دواتر ده‌بنه‌ سێبه‌ری پارتی به‌ سه‌فه‌قات یاخود به‌هێز ناچاری ئاكات و ئه‌جێنداكانی پارتی جێبه‌جێ بكات”.

دانانی كه‌سێكی به‌ ئه‌زمون باشه‌

دكتۆر ئه‌مین به‌ كورتی ده‌ڵێت:”گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكات كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زمونی ئیداری ده‌ستنیشان بكات كارێكی زۆر باشه‌”.

بۆ ده‌ربازبوون باشه‌

نه‌وزاد ره‌سوڵیش له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌ڵێت:”

1 -مه‌رج نیه‌ بڵێین بێلایه‌ن به‌ڵكو له‌پێناو ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌ و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كه‌ركوكییه‌كان بڵێین كۆده‌نگی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌م قۆناغه‌ بێنینه‌ كایه‌وه‌ كه‌ جێی دڵخوازی هه‌موو لایه‌ك بێت به‌جۆرێك كه‌ركوكییه‌كی فكر فراوان و به‌ئه‌زموون و كارزان بێت كه‌ لای نه‌ك هه‌ر كورد و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ڵكو لای پێكهاته‌كانی تری ئه‌و شاره‌ش رێزلێگیراو بێت ( تكایه‌ زۆر پێدامه‌گرن له‌سه‌ر حزبی بوونی كاندیدێك بۆ پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك و مه‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ حزبی نه‌بێت پارتی به‌ئاسانی ده‌یكڕێت چونكه‌ كڕین و فرشتنی سیاسی له‌ماوه‌ی رابردوو پیشانی داین كڕینی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسه‌ حزبییه‌كان زۆر ئاسانتره‌ له‌ بێلایه‌نه‌ خاوه‌ن مه‌بده‌ئو كوردپه‌روه‌ره‌كان .   

2 - به‌ڵێ به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ پارێزگار له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و كه‌سایه‌تییه‌ بێت كه‌ له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌متاندا ئاماژه‌م پێداوه‌.

3 -به‌ڵێ به‌مه‌رجێك ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ نه‌خشه‌ و پلانێكی وورد و زیره‌كانه‌ ئه‌نجام بدرێت”.

كێشه‌ی كه‌ركوك نه‌ته‌وه‌ییه‌

سه‌یوان سه‌مه‌د نوسیویه‌تی:”كێشه‌ی كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌و داهاتووش، به‌ڕای من دانانی كه‌سێكی كوردپه‌روه‌ر به‌ پارێزگار زۆر ئاساییه‌ به‌ڵكو گرنگیشه‌ و ده‌بێت پشتیوانی لێبكریت و نابێت ئه‌وه‌ له‌بیربكرێت كه‌ئێره‌ كه‌ركوك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر بۆ كاتیش بێت”.

پارێزگاری بێلایه‌ن بۆ بێلایه‌ن؟!

شێرزاد سه‌مه‌د ده‌نوسێت:”پارێزگاری بێلایه‌ن بۆ بێلایه‌ن؟!

ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێیانوایه‌ حیزبی بوون عه‌یبه‌ بێ باحیزبه‌كه‌ی خۆیان هه‌لبوه‌شێننه‌وه‌ باشتره‌، ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌یان یه‌ك مدیرناحیه‌ یان مه‌سئول شوعبه‌ و مه‌سئول قسمی دایه‌ره‌یه‌ك یان مدیر دایه‌ره‌یه‌كی بێلایه‌ن یان غه‌یره‌ پارتیان داناوه‌ باوه‌ڵام بده‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر  كه‌ركوكیان لا گرنگه‌ بابگه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كه‌، ئه‌گه‌ر هێزی عێراقی به‌داگیركه‌رئه‌زانن با له‌ هه‌موو عێراق بكشێنه‌وه‌ باشه‌ڕ له‌سه‌ر پۆسته‌كان نه‌كه‌ن، ئه‌وان و ئه‌وانی تریش یه‌كێتیان لێ بووه‌ به‌ مۆته‌كه‌ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێ بیر له‌بچوككردنه‌وه‌و له‌كه‌داركردن وكێشه‌ دروستكردن ئه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی وسنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی،ئه‌م جۆره‌ پێشنیارانه‌ بۆ نانه‌وه‌ی به‌لبه‌له‌ی سیاسییه‌ بۆچاره‌سه‌ر نییه‌ و خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ر”.

كارگوزاری بێلایه‌نیش نییه‌

ئاسۆ سدیق ده‌ڵێت:”بۆ باسی كارگوزار ناكه‌ن واز له‌به‌رپرس بێنن، بۆ به‌ زه‌ڕه‌بینیش كارگوزارێك هه‌یه‌ بێلایه‌ن بێت، هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌ رووكه‌ش خۆی واپیشان ئه‌دات كه‌ حزبیه‌ یان سه‌ر به‌ پارتیه‌”.

دانه‌نانی پارێزگار له‌ زه‌ره‌ری كوردو یه‌كێتییه‌

شوان داودی نوسیویه‌تی:”وشه‌ی(دیموكرات)ی بۆ پارتی  وكو وشه‌ی( بصیر)ـی عه‌ره‌بی وایه‌ بۆ نابینا،چه‌ند دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دوابكه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و له‌ زه‌ره‌ری كورده‌و دوو ئه‌وه‌نده‌ش له‌ زه‌ره‌ری یه‌كێتییه‌، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی ده‌بێت دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه‌ له‌ دوای ده‌ركردنی د.نه‌جمه‌دین تا ئێستا فه‌شه‌لمان هێناوه‌ له‌ دانانی پارێزگار،راسته‌ پارتی موعه‌ته‌ڵه‌ و تابتوانێ ئه‌و پرسه‌ دوابخات كه‌مته‌رخه‌می ناكات، چونكه‌ له‌ قازانجێتی، به‌ڵام فه‌شه‌لمان له‌ دانانی پارێزگار به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به‌بێسه‌روبه‌ری یه‌كێتی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ ململانێكانی ناوخۆی یه‌كێتی به‌ گشتی و براده‌رانی خۆمان له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌، هه‌ر به‌ پێی ئاگاداری من سێجار ئه‌و پۆسته‌مان پێدراوه‌ خۆمان نه‌مانویستوه‌ به‌مشێوه‌یه‌ :

1 - پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر واته‌ دوای لادانی د.نه‌جمه‌دین هه‌ر ناوێكمان بدایه‌ ده‌بووه‌ پارێزگار، به‌ڵام ئیعترافمان به‌ بڕیاری لادانه‌كه‌ نه‌كردو وتمان دكتۆر پارێزگاری شه‌رعییه‌.

2 - دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر  داوامان لێكرا سێ ناو پێشنیاز بكه‌ین ئه‌وان واته‌ توركمان و عه‌رب یه‌كێكی هه‌ڵبژێرن، وتیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت پارێزگاری  ئێمه‌شه‌ نه‌ك هه‌ر هی ئێوه‌، ئێمه‌ سوربووین له‌ سه‌ ریه‌ك ناو ئه‌ ویش كاك رزگار عه‌لی بوو”.

3 - ئۆپشنێكی تریان پێداین،خۆیان دوو ناویان پێشنیازكرد بۆمان كه‌ ئه‌گه‌ر  له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكیان رازی بین ئه‌وان واته‌ توركمان و عه‌رب رازین.، ناوه‌كانیش هه‌ریه‌ك له‌ كاك ره‌فعه‌ت عبدالله‌و ئاڵا تاڵه‌بانی بوون، كاك ره‌فعه‌ت خۆی نه‌یكردو براده‌رانی خۆشمان ئاڵا تاڵه‌بانیان قبوڵ نه‌بوو .

بۆیه‌ ده‌بێت له‌م پرسه‌دا به‌ عاتیفه‌ بیر نه‌كه‌ینه‌وه‌، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان رێككه‌وین و ته‌نازولی زیاتریان بۆ بكه‌ین یان له‌گه‌ڵ براده‌رانی (بصیر) واته‌ پارتی رێكبكه‌وین،دواكه‌وتنی ئه‌و پرسه‌ش ته‌نها كوردو یه‌كێتی زه‌ره‌ری تێدا ده‌كه‌ن”.

پشیله‌كه‌ مشكه‌كه‌ ده‌خوات

عه‌زیزه‌ جه‌لال ده‌ڵێت:” هه‌ڤاڵان شتێك تێبگه‌ن پارتی گرنك نیه‌ لای پشیله‌كه‌ سپی بێت یاخود ره‌ش بێت، ئه‌وه‌ی لای گرنكه‌ چۆن مشكه‌كه‌ بخوات، واتا ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها یه‌كێتی لاواز بكات، ئیتر به‌ هه‌ڵگڕانه‌وه‌ی كادره‌  پێشكه‌وتووه‌كانی بێت یاخود به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت”.

به‌ شه‌ش كورسییه‌وه‌ ناتوانن موختارێك دابنێن

مه‌هدی قادریش نوسیویه‌تی:”به‌ بۆچونی من یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی دابنایه‌ له‌ پۆستی سه‌روك كۆمار باشتربوو بۆ وه‌زعی یه‌كێتی، ئێستا له‌ كه‌ركوك به‌ شه‌ش كورسی په‌رله‌مان ناتوانێت موختاری گه‌ڕه‌كێك دابنێت”.

هه‌رێم موزایه‌ده‌ به‌ خوێنی كه‌ركوكییه‌كانه‌وه‌ ده‌كات

م. ئیحسانی ده‌ڵێت:”پێشنیارێكی مه‌عقووله‌، حیزب له‌م شاره‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه‌، سه‌رانی هه‌رێمیش موزایه‌ده‌ به‌ خوێنی كه‌ركوكیه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، با ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك مافی مرۆڤ و ژنان و مامۆستایان وپارێزه‌ران...هتد به‌ قوه‌ت خۆیان ته‌فعیل بكه‌ن و بێنه‌ مه‌یدان.، بانوخبه‌و روناكبیران بكه‌ونه‌ خۆیان له‌ ڕێی كۆبوونه‌وه‌و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ فه‌زحی ئه‌و سیاسه‌ته‌ شۆڤینی و تائیفیه‌ بكه‌ن كه‌له‌ كه‌ركوك دژ به‌كورد پیاده‌ ده‌كرێ و ده‌یان راپۆرت و یاداشت بدرێته‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق وپه‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا مشوری ته‌واوی ئه‌م وه‌زعه‌ی كه‌ركوك له‌ئه‌ستۆ بگرن و باهه‌موو ڕیكاریكی یاسایی و ده‌ستوری بگیرێته‌ به‌ر، ناكرێ ده‌سته‌وه‌ستان ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بین و چاره‌نووسی خۆمان و ئه‌م شاره‌ بده‌ینه‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر”.

‌ 83 جار بینراوه‌
1/14/2019 11:12:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved