نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
فریای نه‌وه‌كانمان بكه‌ون .. با چه‌ند ساتێك مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌
عه‌بدوڵڵا مه‌حمود زه‌نگنه‌

ده‌چیته‌ هه‌ر كوێیه‌كه‌وه‌، ده‌بینیت زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌كانیشه‌وه‌، سه‌ریان به‌سه‌ر مۆبایله‌كانیاندا شۆڕكردۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ كتێبخانه‌كانیشدا كه‌ بڕیاروایه‌ كتێب بخوێنرێته‌وه‌، دیسانه‌وه‌ سه‌ره‌كان به‌سه‌ر مۆبایله‌كاندا شۆڕكراونه‌ته‌وه‌، كاتێك خواردن ده‌هێنرێت، ئه‌و خواردنه‌ی دایك خۆی پێوه‌ ماندوو كردووه‌، خواردنه‌كه‌ چه‌ندین خوله‌ك له‌سه‌ر خوانه‌كه‌ داده‌نرێت، سارد ده‌بێته‌وه‌، باوك بانگی ئه‌میان و دایك بانگی ئه‌ویان ده‌كات كه‌ بێن بۆ نان خواردنه‌كه‌یان، كه‌چی ده‌بینیت سه‌ریان به‌سه‌ر مۆبایله‌كاندا شۆڕ كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێن: ئێستا دێین، كاتێكیش دێنه‌ سه‌ر خوانه‌كه‌، دیسان هه‌مووان سه‌ریان به‌سه‌ر مۆبایله‌كاندا شۆڕ ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌بێ جارناجارێك پێیانبوترێت: نانه‌كه‌تان بخۆن، دوای ناخواردنێكی به‌ په‌له‌ كه‌ نازانن چه‌ندیان خوارد، چۆنیان خوارد، هه‌ریه‌كه‌ و راده‌كه‌نه‌وه‌ شوێنی خۆیان و دیسانه‌وه‌ سه‌ریان به‌سه‌ر مۆبایله‌كانیاندا شۆڕ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ واقیعی زۆرینه‌ی ماڵ و فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌گشتیه‌كان و ته‌نانه‌ت رۆیشتنیشه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی بازاڕ و شۆسته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و نێو پارك و نێو ئۆتۆمبیله‌كانیش، به‌وجۆره‌ وه‌ك پرۆفیسۆر نیزال قه‌سووم ده‌ڵێت:"گه‌نجان كه‌وتوونه‌ته‌ بارێكی هێنده‌ خراپه‌وه‌، كه‌سیان قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دایك و باوك و ته‌نانه‌ت خوشك و براكانی خۆیشیاندا ناكه‌ن، ساتێك نه‌ماوه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ یه‌كتری، مه‌گه‌ر بۆ پێویستیی یاریه‌كه‌یان پرسیارێك له‌ یه‌كتری بكه‌ن!!

پرۆفیسۆر نیزال قه‌سوم ه‌ڵێت ئاده‌م ئاڵته‌ر له‌ كتێبی:"IRRESISTIBLE”پێیوایه‌ رێژه‌ی مامناوه‌ندیی به‌كارهێنانی ئامرازه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان”3”كاتژمێره‌، به‌ڵام وه‌ك تێبینی كراوه‌ خه‌ڵكانێك”6”كاتژمێر و هه‌ندێكیش به‌ته‌واوی خوویان پێوه‌گرتووه‌ و كه‌مترین كات بۆ خه‌وتن و پشوودان داده‌نێن، به‌ تایبه‌تی به‌هۆی یاریی”پۆبجی”یه‌وه‌ كه‌ بۆته‌ هۆكاری گه‌وره‌ترین كێشه‌ بۆ گه‌نجان و به‌فیڕۆدانی كات، بۆیه‌ ئێستا له‌ خۆرئاوادا ئاگایی زۆر دراوه‌ به‌ مه‌ترسیی یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌سه‌ر گه‌نجان، بۆ رزگاركردنیشیان له‌ومه‌ترسییه‌ پرۆژه‌ی رزگاركردنیان له‌و ژه‌هره‌ كوشنده‌یه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ ناوی”DIGITAL DETOX”ی لێنراوه‌، واته‌ رزگاركردن له‌ ژه‌هره‌ دیجیتاڵه‌كان به‌ ته‌رخانكردنی ماوه‌یه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان.

نیزال قه‌سووم ده‌ڵێت:”پێویسته‌ ئێمه‌ رۆژوویه‌كی هاوشێوه‌ی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان بۆ هاوڵاتیانمان به‌گشتی بڕه‌خسێنین، كه‌ ناوی رۆژووگرتنی له‌ یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان لێبنێین، ئه‌ویش به‌ره‌خساندنی چه‌ند كاتێك بۆ پشوودان و رزگاركردنیان له‌ ژه‌هری كوشنده‌ی خووگرتن به‌و یارییانه‌وه‌ كه‌وایلێكردوون نه‌ پشوویان بمێنێت و نه‌ كاتیش بۆ یه‌كتری بینین، جگه‌ له‌ بێئاگایی ته‌واو له‌ خوێندنه‌كانیان و له‌ بارودۆخی ژیانیش به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه‌. به‌ داخێكی زۆره‌وه‌، ئه‌م خۆ خه‌ریككردنه‌ به‌ گه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه‌، مناڵانی ته‌مه‌ن خوار شه‌ش ساڵانیشی گرتۆته‌وه‌، چونكه‌ دایكانیان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ریكیان بكه‌ن، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دوو تا سێ ساڵییه‌وه‌ مۆبایله‌كانی خۆیانیان داوه‌ته‌ ده‌ستیان، ئه‌گه‌ر ساتێك لێیان بسه‌نرێته‌وه‌، ده‌كه‌ونه‌ گریان و وڕك گرتن، به‌وه‌یش ساڵ به‌ ساڵ خوویان به‌ مۆبایله‌وه‌ گرتووه‌، بۆیه‌ كه‌ گه‌وره‌تریش ده‌بن، ده‌كه‌ونه‌ یاریكردن، به‌ تایبه‌تی پۆبجی كه‌ به‌ ته‌واوی مانای ئه‌م وشه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی له‌ سرووشتی خۆیان ده‌ركردووه‌، بێئاگای كردوون له‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت.

پێویسته‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ گشتی، خوێندنگه‌كان، زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، كتێبخانه‌كان، ته‌نانه‌ت حیزبه‌ سیاسیه‌كان، كۆمپانیاكانیش به‌شداربن له‌ هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی زۆرینه‌ی هاوڵاتیانمان له‌م ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌، ئه‌ویش به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مۆبایل به‌ یه‌كجاری بێت له‌كاتی ده‌وام و خوێندن، یان لایكه‌می بۆ یاریه‌كان له‌كاته‌كانی ده‌وامكردن و ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌كانیشدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وكاتانه‌دا بتوانرێت چه‌ند كاتژمێرێك له‌ یاریه‌كان دووربخرێنه‌وه‌. دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێین به‌ داخێكی زۆره‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ی هاوڵاتیانمان به‌جۆرێك تێكه‌ڵ به‌ مۆبایل و فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی تریش بوون، كارگه‌یشتووه‌ به‌وه‌ی زۆرێك له‌ به‌ها و نه‌ریته‌ زۆر گرنگه‌كان كاڵبنه‌وه‌ و بگره‌ نه‌شمێنن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ته‌رخانكردنی بڕێكی دیاریكراو دارایی بۆ كارته‌كانی به‌شداربوون، جگه‌ له‌خه‌رجی گۆڕینی مۆبایله‌كان كه‌ ماوه‌ نا ماوه‌یه‌ك سیستمی نوێیان لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت و سیستمه‌ كۆنه‌كه‌ وه‌ك تۆڵه‌كه‌ هه‌رزان ده‌بێت و سیستمه‌ نوێكه‌یش له‌ نرخی زێڕ گرانتر و هێنده‌ نابات ئه‌ویش ده‌بێته‌وه‌ به‌ تۆڵه‌كه‌!

 له‌ ئێستادا ئامێری مۆبایل چه‌نده‌ بۆته‌ ئامێرێكی پێویست بۆ ئاسانكردن و خێراكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، هێنده‌یش زیاتر بۆته‌ ئامێری هه‌راسانكردنی خه‌ڵكی خۆیان له‌نێویه‌كتریدا، ئاخر خۆ له‌ مزگه‌وتیشدا ئه‌و هه‌راسانكردنه‌ هه‌یه‌ و له‌ گه‌رمه‌ی نوێژ و خواپه‌رستیدا هه‌رجاره‌ و له‌ لایه‌كه‌وه‌ جۆره‌ها ئاوازی خۆش و ناخۆش و هه‌ندێجاریش گۆرانی ده‌ستپێده‌كات، كه‌سیش گوێ به‌و وێنه‌ هێمایانه‌ نادات بۆ كوژاندنه‌وه‌ی مۆبایل دانراون! ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ چێشتخانه‌ و كۆفیه‌كان و زۆر شوێنی تریشدا هه‌مان دۆخه‌.

بله‌یك سنۆو له‌ كتێبی”log off، بیكوژێنه‌وه‌”باسی هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كانی نائاماده‌یی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ نه‌كوژاندنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان كه‌ هه‌ندێكیان وه‌ك جۆرێك له‌ مه‌ترسی خۆیان بۆ خۆیانیان درووستكردووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ماڵ و خێزان شتێكیان به‌سه‌ر بێت و با هه‌میشه‌ كراوه‌بێت، بۆیه‌ ناوبراو ده‌ڵێت بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌99%ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌وجۆره‌ پێویست و مه‌ترسیدارنین كه‌ خه‌ڵكی بۆخۆیانیان درووستكردووه‌. بله‌یك سنۆو ده‌ڵێت:”ئێمه‌ وه‌ك خێزانی خۆمان، دوو ساڵ جارێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ته‌واو هه‌موومان مۆبایله‌كانمان و ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یشمان ده‌كوژێنینه‌وه‌، له‌ماڵه‌وه‌ پێكه‌وه‌ داده‌نیشین، قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین و ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌”ناوبراوده‌ڵێت:”سه‌ره‌تا به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م كاره‌ به‌ ئه‌سته‌م داده‌نرێت، چۆن شتی واده‌بێت و ده‌كرێت و ده‌توانین بیكه‌ن، به‌ڵام خاڵی گرنگ له‌م كاره‌دا ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌ی خزم و دۆستانه‌ به‌وه‌ی له‌و هه‌فته‌یه‌دا ناتوانین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ و ده‌بێ بۆ بینینمان سه‌ردانمان بكه‌ن".

بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌ گشتی، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌نجان و ژنان و مناڵان، نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌كه‌ین: فریای گه‌نجان و مناڵ و هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ون، كه‌مپینه‌كانیان بگۆڕن به‌ كه‌مپینی"تكایه‌ مۆبایله‌كان بكوژێننه‌وه‌"چونكه‌ دۆخه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێ ته‌واوی هه‌وڵه‌كان به‌گه‌ڕبخرێن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌فتانه‌ بۆ ته‌نها یه‌ك رۆژیش بێت، ده‌نا ئێستا و ئاینده‌یشمان كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌!

‌ 636 جار بینراوه‌
1/14/2019 11:32:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved