»  چز
چز .. حاكمه‌كه‌ - په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ - عێراق و ئێران - هاوپه‌یمانی نیشتیمانی - شای ئوردن له عێراق - چوار ژه‌م نانخواردن - نوسه‌رو كادرێكی یه‌كێتی - مقڕاته‌كانی پارتی
ئا/ هه‌واڵ

*تازه‌ حاكمه‌ كاندیده‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، ئێستا وازی له‌ پارێزگاری كه‌ركوك هێناوه‌ و هه‌ڵپه‌ی وه‌زیریه‌تی له‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم... پیاو ده‌بێت پشو درێژ بێت ئه‌میان نا ئه‌ویان!!

*وه‌رزی دووه‌می خوێندن له‌ ساڵی 2018 بۆ 2019 ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستا كافتریای په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نده‌ری بۆ نه‌كراوه‌و خوێندكاران له‌ پێش ده‌رگا له‌فه‌ ده‌كڕن له‌ عه‌ره‌بانه‌ !!

*باشبوو یارییه‌كه‌ی عێراق و ئێران به‌یه‌كسانبوون كۆتاییهات.. ئه‌گه‌رنا بۆ ئاینده‌ باش نابوو!!

* هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بێئاگابوو له‌وه‌ی ئه‌ندامێكی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر گرتنی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ر ئاشكرابوو.. كه‌س به‌ كه‌س نییه‌ عه‌ینه‌ن لای خۆمان!!

* له‌ كاتی هاتنی شای ئوردن بۆ عێراق، ئاڵای فه‌له‌ستین هه‌ڵكرا، قه‌یدی چییه‌ جیاوازییه‌كه‌ ته‌نها ئه‌ستێره‌یه‌كه‌!!

* كابرا بۆ چوار ژه‌م نانخواردن 14ملیۆن دیناری داوه‌ به‌ 500 شیش كه‌باب.. ئافه‌رین بله‌ ئافه‌رین فه‌وجێ عه‌سكه‌ر!!

* به‌ناوه‌ موعاره‌زه‌ی ئێرانه‌و كه‌چی له‌ بۆنه‌یه‌كدا له‌ پشتی باڵیۆزی ئێرانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.. هه‌ر مێشیش میوانی نه‌بوو ئافه‌رین ستالینی كورد!!

*نوسه‌رو كادرێكی یه‌كێتی له‌ دوا ساته‌كانی كۆڕێكدا خۆی گه‌یانده‌ هۆڵه‌كه‌و وتی موداخه‌له‌م هه‌یه‌، كه‌چی خۆی نه‌گرت و رۆیشت.. كاكه‌ مه‌ڕۆ ئه‌ی موداخه‌له‌كه‌ت!!

* له‌ شاره‌ داگیركراوه‌كه‌ی كه‌ركوك پارتی له‌ رێگه‌ی مخه‌وه‌له‌كه‌یه‌وه‌ وه‌كو هه‌موو حیزبه‌كان مقڕاته‌كانی له‌ ئۆفیسی كه‌ركوك  - كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كردووه‌!

‌ 166 جار بینراوه‌
1/18/2019 11:31:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved