»  شۆک
شه‌پۆلێكی خۆكوشتن خوێندكارانی چینی گرتۆته‌وه‌
ئا/ هه‌واڵ

چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی چینی ئاشكرای ده‌كه‌ن خوێندكارێكی زۆر به‌هۆی فشاری خوێندنه‌وه‌ روو له‌ خۆكوشتن ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا توێژه‌ران كاریان بۆ رزگاركردنی چه‌ندین كچه‌ خوێندكار كردووه‌ بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی بیرۆكه‌ی خۆكوشتن به‌وه‌ی تاكه‌ رێگه‌چاره‌بووه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ فشاره‌كانی خوێندن و ده‌ركه‌وته‌كانی.

له‌ رووداوێكی تردا كوڕه‌خوێندكارێك به‌ ماڵه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ قوتابخانه‌ به‌خته‌وه‌ری لێ سه‌ندۆته‌وه‌و دواتر به‌ چه‌ند رۆژێك له‌ باڵه‌خانه‌ی تایم سكوێره‌وه‌ خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ خوارو خۆی كوشتووه‌، رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی تایبه‌ت به‌ مافی منداڵان ئاماژه‌ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ شاره‌كانی چیندا زۆر به‌ربڵاوبۆته‌وه‌. به‌ ته‌نها ساڵی (2016) زیاتر له‌ (35) خوێندكار خۆیان كوشتووه‌، هاوبار به‌پێی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ زانكۆی هۆنكۆنگ به‌ توێژینه‌وه‌ی خۆكوشتن و رێگری كردن له‌و رووداوه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی 2010 ــ2014 ژماره‌ی خۆكوشتن ساڵانه‌ (23) خوێنكاربوونه‌ كه‌ هه‌رهه‌موویان له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بوونه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌هۆی سیستمی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

‌ 423 جار بینراوه‌
1/19/2019 12:24:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved