نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
جوتیاره‌ نمونه‌ییه‌كه‌ی كوردستان (11) هه‌زار نه‌مام پێشكه‌شی كه‌ركوك ده‌كات
ئا/ سه‌نگه‌ر كاكۆ

 ئازاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵا كوردستانی، جوتیاره‌ نمونه‌ییه‌كه‌ی كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی (هه‌واڵ)ـدا، باس له‌و پرۆژه‌یه‌ی ده‌كات كه‌ پێشكه‌شی شاری كه‌ركوكی ده‌كات، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت:” پێویسته‌ كارێك بكه‌ین له‌ كه‌ركوك تا رێژه‌ی دارو نه‌مامه‌كان زیاد بكه‌ین”.

* پرۆژه‌یه‌كت پێشكه‌ش به‌ شاری كه‌ركوك كرد پرۆژه‌كه‌ خۆی له‌ چیدا ده‌بینێته‌وه‌؟

- وه‌كو كوردایه‌تی و وه‌فایه‌ك بۆ شاری كه‌ركوك، زیاتر له‌ (11) هه‌زار نه‌مام هێناوه‌ بۆ كه‌ركوك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك سه‌وز بكه‌ین، تاوه‌كو ژینگه‌و هه‌وایه‌كی سازگار بۆ كه‌ركوك و كوردستان دابین بكه‌ین.

* دابینكردنی نه‌مامه‌كان هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌ستۆو حیسابی خۆت بوو؟

- به‌ڵێ هه‌مووی له‌ئه‌ستۆو له‌سه‌ر حیسابی خۆمه‌ وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ شاری كه‌ركوك.

* نه‌مامه‌كان بریتین له‌ چی؟

- ئه‌و نه‌مامانه‌ی كه‌ پێشكه‌شی كه‌ركوكم كردوون بریتین له‌ هه‌نارو هه‌نجیر.

* ئه‌م جۆره‌ نه‌مامانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای كه‌ركوك گونجاوه‌؟

- به‌ڵێ، ئێمه‌ ده‌بێت كارێك بكه‌ین خۆ كه‌ركوك له‌ده‌ست ناده‌ین، ده‌بێ كارێك بكه‌ین له‌ كه‌ركوك رێژه‌ی دارو نه‌مامه‌كان زیاد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان زیاتر داپۆشن و خۆیان له‌ گه‌رما بپارێزن، ده‌بێ ئێمه‌ كه‌شوهه‌وایان بۆ بڕه‌خسێنین.

* لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركوك تا چه‌ند هاوكارت بوون؟

- هه‌رهه‌مویان هاوكارمان بوون، به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركوك و هه‌روه‌ها كاك رزگار ته‌په‌لو كارئاسانی زۆری بۆ كردم، خه‌ڵكێكی زۆر له‌ كه‌ركوك هاتوون به‌ ده‌ممه‌وه‌و كاره‌كه‌میان به‌ دڵ بووه‌.

* وه‌ك شاره‌زایه‌ك پێویسته‌ له‌ كه‌ركوك گرنگی به‌ چ جۆره‌ نه‌مام و دارێك بدرێت تا له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واكه‌ی بگونجێت؟

- ده‌بێ ئێمه‌ كارێك بكه‌ین داره‌كانمان به‌ ئاوو كه‌شوهه‌وای كه‌ركوك په‌روه‌رده‌ بكه‌ین، نه‌ك بڕۆین دارێك له‌ ده‌شتاییه‌كان بنێژین و په‌روه‌رده‌ی نه‌كه‌ین و دواتر وشك بێته‌وه‌، من ده‌مه‌وێت كارێك بكه‌م له‌ كه‌ركوكدا سه‌ر بگرێت و به‌رهه‌می هه‌بێت، ده‌بێ چوار ده‌وری باخه‌كانمان به‌ داری چڕ بته‌نین بۆ ئه‌وه‌ی ناو باخه‌كانمان پارێزراو بن و گڕه‌و گه‌رما كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌ریان.

* نه‌مامه‌كان له‌ كوێ ده‌نێژرێن؟

- نه‌مامه‌كان به‌سه‌ر گونده‌كاندا به‌سه‌ر گونده‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن.

* داواكاریتان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم چییه‌ بۆ زیاتر سه‌وزكردنی شاری كه‌ركوك؟

- داواكارم له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارێك بكه‌ین كه‌ركوك سه‌وز بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ركوك سه‌وز بكه‌ین به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاری یه‌ك بین، ئه‌وكاته‌ هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ش و هه‌وایان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بارودۆخی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.

* ئه‌و بڕه‌ نه‌مامه‌ی كه‌ پێشكه‌شی كه‌ركوكت كرد، ئه‌گه‌ر له‌ بازاڕ بكڕدرایه‌ نرخه‌كه‌ی چه‌ند بوو؟

- نه‌مامه‌كان به‌ چه‌ند قۆناغێكی كاركردندا رۆیشتوون و ماندوبوونێكی زۆری ده‌وێت، هه‌ر له‌ بڕین و قه‌ڵه‌مكردن و هتد..، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من كردومه‌ ته‌نها خۆشه‌ویستی خۆمه‌ بۆ شاری كه‌ركوك، ئه‌گه‌رنا نرخ لام گرنگ نه‌بووه‌.

* په‌یامت چییه‌ بۆ كه‌ركوكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی داره‌كان بكه‌ن له‌پێناو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ شاره‌كه‌؟

- من خۆم كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردووه‌ له‌ رێگای فه‌یسبوك و راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌رده‌وام رێنمایی به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌م له‌سه‌ر به‌خێوكردنی دارو نه‌مامه‌كان، داواكارم له‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك، با كه‌ش و هه‌وایه‌كی فێنك بۆ دارو نه‌مامه‌كان بڕه‌خسێنین، نه‌ك دارێك بڕوێنین و دواتر كه‌مته‌رخه‌می له‌ ئاودان و هه‌ڵپاچینی بكه‌ین، ده‌بێ هه‌موومان كارێك بكه‌ین ئه‌و دارانه‌ بپارێزین له‌ گڕه‌ی گه‌رما.

‌ 833 جار بینراوه‌
1/19/2019 12:42:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved