كێشه‌ی خراپی كاره‌با له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك هاوڵاتیان نیگه‌ران ده‌كات
ئا / هاوار ستار
بوونی په‌ستانی سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی و هه‌ڵدانه‌وه یاخود
پچڕانی له‌دوای یه‌كی ته‌زوی كاره‌با له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری كه‌ركوك مایه‌ی نیگه‌رانی
هاوڵاتیانه و له هه‌ندێك شوێن هاوڵاتیان وه‌كو هه‌ڵدانه‌وه‌ی جۆزه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان
ده‌چن سێكتی مهحاویلهكانی كاره‌بای نیشتیمانی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی
ئه‌وه‌ی په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر مهحاویلهكانهوه و كاره‌باكه‌ی هه‌ڵیده‌داته‌وه
سیروان گۆران هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی رهحیماوایه نزیك
فلكه‌ی ئیخوان و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئه‌وان به‌ده‌ست كێشه‌ی پچڕانی به‌رده‌وامی ته‌زووی
كاره‌باوه ده‌ناڵێنێ، ئه‌و هاوڵاتیه بۆ هه‌واڵ وتی: "كۆڵانی ئێمه و چه‌ندین
ماڵی تر له‌سه‌ر یه‌ك محاویله‌یه كه پێشتر ئه‌م محاویله‌یه دانراوه بۆ نمونه
توانای پێدانی كاره‌بای هه‌بووه بۆ 200 ماڵ به‌ڵام له ئێستادا زیاتر له 1000 ماڵی
له‌سه‌ره‌وه و توانای پێدانی كاره‌بای به‌و هه‌مو ماڵه نییه".
ئه‌و هاوڵاتیه رونیكرده‌وه: "پێشتر وه‌ك سێكتی مۆلیده
محاویله‌كه ههڵیدهداوه و ده‌بوو بچین ههڵیدهینهوه یانیش چاوه‌ڕێ بكه‌ین لۆد
و قورسایی له‌سه‌ر نه‌مێنێ به‌ڵام له ئێستادا چاره‌سه‌ری لاوه‌كی بۆ دانراوه و
ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ دانیشتوانی ئه‌و كۆڵانانه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌و محه‌ویله‌ی كارهبایهن".
هه‌روه‌ها وتی: "له ئێستادا دابه‌شكردنی كاره‌بای
سه‌ر ئه‌و محه‌ویله‌یه كراوه به دوو به‌شه و به هه‌ندێك ماڵ كاره‌با ده‌دات و
دوای بڕینی ئه‌و به‌شه به به‌شه‌كه‌ی تری ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌شه كاره‌بای
نیشتیمانی بۆ نیو و بگره كه‌متریش كه‌م ببێته‌وه و جاری وا هه‌بووه كاتژمێرێك
كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بووه و به‌گشتی كێشه‌كه وه‌ڕسی كردوین".
سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی ده‌نگیان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با به تایبه‌ت، سیروان وتی: "ئێمه چه‌ندین جار
ئه‌و كێشه‌یه‌مان باس كردوه و به‌رز كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گشتی كاره‌بای شاره‌كه
لۆدی له‌سه‌ره و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێمه‌ش داوای ره‌زامه‌ندی
له به‌غدا كراوه و نوسراو به‌رزكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و وێستگانه و محاویلانه‌ی
كێشه‌یان هه‌یه تێربكرێن تا كاره‌با به‌باشی بده‌ن".
ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی
كه‌ركوك ماوه‌ی 14 سه‌عات كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه و بێ كێشه‌یه و وه‌ك لایهنهپهیوهندیدارهكانیش
ده‌ڵێن ئه‌و گه‌ڕه‌كانه خه‌سخه‌سه‌ی كاره‌بایان بۆ كراوه و هه‌مو ئامێری پێوانه‌ی
كاره‌بایان بۆ دانراوه، جا بۆ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كان وه‌ك یه‌ك دانرێت ئه‌وا ئێمه‌ش
پێمان خۆشه".
فوئاد ئه‌حمه‌د خاوه‌نی چه‌ند موه‌لیده‌یه‌ك له شاری كه‌ركوك
بۆ (هه‌وال)َ ڕونیكرده‌وه: "كێشه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ
گه‌ڕه‌كێ تر جیاوازه و گه‌ڕه‌ك هه‌یه زیاتر له 10 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی
هه‌یه و گه‌ڕه‌كیش هه‌یه كه‌متر له 5 كاتژمێر".
ئه‌و خاوه‌ن موه‌لیده‌یه وتیشی: "كێشه‌ی جیاوازی پێدانی
كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كان و لۆدی سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با به‌بێ
به‌رنامه كێشه‌ی بۆ خاوه‌ن موه‌لیده‌كانیش دروست كردوه و ئێمه‌ش به‌پێی پێویست
حهقهكانمان وه‌رناگرین له پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان".
هه‌روه‌ها وتی: "زۆر جار كێشه‌ی پێدانی به‌شه
گازمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ دیاریكردنی نرخی ئه‌مپێر هه‌ر مانگه و به‌شێوه‌یه‌ك كه
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش ئه‌ركه بۆ ئێمه و تا توانیبێتمان كاتی بڕانی ته‌زوی نیشتیمانی
كهموكوڕیهكانمان پڕ كردوه‌ته‌وه".
قه‌یس ره‌زوانی به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی: "زیادبوونی به‌كارهێنانی وزه‌ی
كاره‌با له‌م وه‌رزه‌دا و نه‌بوونی خه‌سخه‌سه‌ی كاره‌با له هه‌مو ماڵێك بێگومان كێشه‌ی
كاره‌با دروست ده‌كات و ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاره‌كه هه‌یه
په‌ستانی زۆر زیاتری له‌سه‌ره له‌و بڕه‌ی وێستگه‌كه دابینی ده‌كات كه ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆی زیادبوونی بچڕانی ته‌زوی كاره‌با له‌و ناوچانه".
ره‌زوانی باسی له‌وه‌شكرد: "ئاگادارین چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی
شار به تایبه‌تی (ره‌حیماوه، ئیخوان، روناكی، عروبه و واستی یه‌ك) لۆدێكی زۆر زۆریان
له‌سه‌ره و چاره‌سه‌ری خێراش له‌م كاته‌دا ته‌نها هه‌ڵمه‌تی هۆشیار كردنه‌وه‌ی
هاوڵاتیانه له روی به‌كارهێنانی و به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌بای زیاده‌وه چونكه به‌ڕاستی
هاوڵاتیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاره‌با به‌كاردێنن و گوێ به كوژاندنه‌وه‌ی ئامێری
زیاده ناده‌ن".
هه‌روه‌ها وتیشی: "له ئێستادا سه‌رجه‌م كێشه‌كان
به‌رز كراونه‌ته‌وه و به‌غدای لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ش رێكخستنه‌وه‌ی
كاره‌بای سه‌رجه‌م پارێزگای كه‌ركوكه به زیادكردنی كه‌یڤی وێستگه سه‌ره‌كیه‌كان
و دانانی ئامێری پێوانی كاره‌با و هه‌ڵگرتنی زیاده‌ڕه‌وی سه‌ر محاویله و ستونه‌كان".