ئا/ یانه‌ی هه‌واڵ
یانه‌ی هه‌واڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی واتس ئاپ، سێ پرسیاری
ئاراسته‌ی به‌شداربووانی كرد سه‌باره‌ت به (ئایندهی كه‌ركوك به‌ره‌و كوێ و هه‌روه‌ها
كورد خۆی چه‌ند خه‌تاباره له ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌و چی بكرێت بۆ
ئه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌م دۆخه‌ی ئێستا ده‌رباز بكرێت و بچێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وه ئاساییه‌كه‌ی
خۆی ) و كۆی وه‌ڵامی به‌شداربووانیش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوون.
كورد خۆی خه‌تاباره
ئه‌گه‌ر به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستای سیاسییه‌كانه‌وه بێت
دۆخه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و كورد خۆی خه‌تاباری سه‌ره‌كییه له ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی
دۆخی شاره‌كه.
دیدار ئه‌سوه‌د، له‌سه‌ر كۆی پرسیاره‌كان ره‌خنه‌و گله‌یی
و رێگهچارهكشی نوسیوه‌و پێیوایه:” ئه‌گه‌ر به عه‌قڵی ئه‌م سیاسیانه‌ی ئیستابێ
دۆخه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه هێچ رێگا چاره‌و به‌رنامه‌ی كارێكمان نیه
بۆ رای گشتی بخه‌ینه‌ڕوو”.
ده‌شڵێت:” كورد 100% خۆی خه‌تاباره، خۆ راكان سهعیدو
به‌ره عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كان كێشه‌یان دروست نه‌كردووه له دانانی پارێزگارێكی
كورد، ئێستا به رای من كوردێكی لایه‌نگری یه‌كێتی بكه‌نه پارێزگار كه ژنه‌كه‌ی
توركمان بێ و خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب هه‌بێت و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتیش هه‌بێت،
باشترین هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ناویش زۆره بۆ ئه‌و كاره.
ده‌نگی شیعه زیادی كردووه
دۆخی كه‌ركوك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و هاتنی ئه‌مریكییه‌كانیش
بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه.
كوردۆ ساڵه‌یی پێیوایه ئایندهی كه‌ركوك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا
دێت و نوسیویه‌تی:” ئایندهی كه‌ركوك به بۆ چوونی من، ره‌نگه گوڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا
بێت دوای جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ربازگای كه‌یوان، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه
بۆ لاوازكردنی نفوزی حه‌شدی شه‌عبیه له كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی
١٢/٥ ساڵی رابردوو كه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی لایه‌نی شیعی زیادی كردووه
له كه‌ركوك له چاو ساڵانی پیشوو، ده‌كرێت له‌م نزیكانه هێزیكی هاوبه‌ش كه
(50%)ـی كورد بێت و ئه‌وانه‌ی تر له نه‌ته‌وه‌كانی تر پێكبهێنرێت له كه‌ركوك بۆ
پارێزگاریكردن له كه‌ركوك به چاودێری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه”.
كۆردۆ ساڵه‌یی ده‌شڵێت:” له‌و بڕوایه‌دام جۆرێك له سه‌قامگیری
دروست ببێت و دووباره جڵه‌وی سیاسی بكه‌وێته ده‌ستی یه‌كێتی له شاره‌كه‌و ئاسایی
كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك”.
كه‌ركوك له 25ی ئه‌یلول فرۆشرا
رۆژنامه‌نوسێك پێیوایه شاره‌كه له 25ی ئه‌یلوله‌وه
فرۆشراوه.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی به یه‌ك
دێر ده‌ڵێت:” كه‌ركوك له ۲٥ئهیلولی ۲۰۱۷ فرۆشرا".
پێویستمان به راوێژی یه‌كتره
دۆخی كه‌ركوك باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر پرس و راوێژ له كاتی
پرسه چاره‌نوسسازه‌كان هه‌بێت و ده‌بوو پێشتر به‌رانبه‌ر پێشلێكارییهكان فشاری
مه‌ده‌نیمان هه‌بوایه.
حه‌سه‌ن عه‌لی، له‌سه‌ر هه‌مان پرس سه‌رنجه‌كانی خۆی خستۆته‌ڕوو
و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات:" به‌بۆچونی من بارودۆخی كه‌ركوك باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر
پهرلهمانتارو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی
و كادره‌كانی كه‌ركوك به‌راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌نگاو بۆ داهاتوو بنێین له‌هه‌موو
هه‌نگاوه‌كان ئاگادار بین نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو روویدا دوای به‌رزكردنه‌ی
ئاڵای كوردستان له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداربینهوه".
باسی له‌وه‌شكردووه:"كورد خه‌تاباره له‌ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی
بارودۆخی كه‌ركوك، چونكه له‌سه‌ره‌تا دوای هاتنی ئه‌م هێزانه هه‌ر پێشێلكارییه‌ك
ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن راكان و هێزه‌كانه‌وه بێده‌نگیمان هه‌ڵبژارد، ده‌كرا چالاكی
مه‌ده‌نیانه‌مان ئهنجامبدایهو گروپی فشارمان دروست بكردایه له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی
رێكوپێكه‌وه رای گشتیمان ئاگاربكردایهوهو په‌نامان ببردایه بۆرێكاری یاسایی،
به‌داخه‌وه كورد زور جار گفتوگۆكانی به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری و زاره‌كی و بێ
نوسراو به‌بێ راوێژ‌و دیراسه‌ی ورد‌و پێشوه‌خت ئه‌نجامده‌دات".
ئاشكراشیده‌كات:" بۆ ده‌رباز بوون له‌دۆخی ئێستا پێویسته
یه‌كێتی سود له بارودۆخی ئێستای عێراق وه‌ربگرێت، ئه‌م په‌رت و بڵاویه‌ی ناو ماڵی
شیعی فرسه‌تێكی باشه‌و به‌كارهێنانی جه‌ماوه‌ر ئه‌كرێ وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاربهێنین
به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌توانرێت سود له ئه‌مریكیه‌كانیش وه‌ربگیرێت".
به هه‌رێم كردنی كه‌ركوك
ئه‌و باوكهمان مرد جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی پێشوومان
هه‌بێت و ئێستا جگه له یه‌كێتی و پارتی و عه‌ره‌بی سوننه عه‌ره‌بی شیعه‌ش له
مهیدانهكهن.
سمكۆ شوانی" ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ڕابردودا حوكمی
كه‌ركوكمان ده‌كرد به یه‌كێتی و پارتیشه‌وه به‌و كه‌مه ده‌سه‌ڵاته‌ی توركمان و
عه‌ربی سوننه‌شه‌وه، به نیاز بین جارێكی تر به‌م شاره‌وه‌ی نابینین و ئه‌و باوكهمان
مرد! چونكه هێزی چواره‌م وده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی عیـَراق( كه ئه‌وانش عه‌ره‌بی
شیعه‌ن) هاتن چنگیان له زێڕه ڕه‌شه‌كه گیر بوو، وا ورده ورده تهشهیوعی كه‌ركوك
ده‌كه‌ن و شوێن پێی خۆیان قایم ده‌كه‌ن و ڕه‌گ داده‌كوتن، بۆیه هاتون نه‌گه‌ڕێنه‌وه".
باس له‌وه‌شده‌كات:" له‌و قۆناغه زێڕینه‌ی كورد له
٢٠٠٣ وه تا ٢٠١٤ وله ٢٠١٤ شه‌وه تا ١٦ و ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ كه مینحه‌یه‌ك بوو هێزی
هاوپه‌یمانه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌م و پێشمه‌رگه له قۆناغی دوه‌مدا ( كه هۆكاری
دووه‌م پێویست به باس كردن ناكات » له‌گه‌ڵ پاو قه‌ده‌می ئه‌وان درابوو به كورد‌و
كوردیش وه‌ك ئیداره‌و پێ قایم كردن سودمان لێی نه‌بینی و به شنه بایه‌ك ههڵتهكاین،
كورد تازه ده‌بێت به دوای دۆخی به‌دیلدا بگه‌ڕێ نه‌ك هه‌وڵی وه‌ك خۆی لێكردنه‌وه،
ئه‌وه حه‌قیقه‌ته كه نابوو له ڕابردوشدا وا بوینایه‌و چاومان له‌وه نه‌بوایه
وه‌ك هه‌رێمی ففتی به ففتیمان لێكردایه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو:"هه‌موو جارێ به ڕاشكاوانه ڕه‌ئی
خۆم ووتوه، نه به‌و چاره‌سه‌ری ئازار شكێنه‌ی ئه‌م و ئه‌و كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر
ده‌بێت و هیچ پێویست بهدهسخۆشیش ناكات، چونكه تازه چاره‌سه‌ر لای یاسا‌و ده‌ستوره‌و
نه نوێنهرهكانیشمان ئه‌و دهموپله قانونیهیان هه‌یه ( مه‌به‌ستم هه‌موو نوێنه‌ره‌كانه
نه‌ك به‌س كه‌ركوك) كه ئه‌وان هه‌یانه‌و نه ئه‌وانش له تموحی شۆڤێنیانه‌ی خۆیان
ته‌نازول ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی هه‌رلایه‌نه‌و ده‌یه‌وێ كه‌ركوك بۆ خۆی ڕابكێشێ، ئێمه‌یش
به جیا دوو لایه‌نین و ههرلایهنهمان بۆ خۆمانی ڕاده‌كێشین و هه‌تا دێ قوڕه‌كه
خه‌ستتر ده‌بێت! ئه‌ی كه‌واته حه‌لی به‌دیل چیه ؟.
له باره‌ی پرسی چاره‌سه‌ریشه‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌م
چاره‌سه‌ره‌ی من بۆ كه‌ركوك ده‌یخه‌مه‌ڕوو بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق پێم باشه‌و
به‌تایبه‌تی بۆ كه‌ركوك، ئه‌ویش ته‌رحی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوكه‌و چیتر كات به
لكاندنی كه‌ركوك به سلێمانی یان هه‌ولێره‌وه (كوردستانیش نا !) به فیڕۆ نه‌ده‌ین،
به تایبه‌تی ئه‌وانیشمان بینی چه‌ند شه‌ریكه خهممانن، هه‌ولێر به‌تایبه‌تیتر له
ژێر پاساوی بێبنه‌ما و بیانووی تر، كوردی كه‌ركوكیان بێكه‌س كوژ كرد له‌م شاره، بۆیه
ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد له كه‌ركوك بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه جارێكی تر به نیاز
بن كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه‌ركوك بلكێندرێ به سلێمانیه‌وه یان به هه‌ولێره‌وه،
هه‌رئه‌وه‌ش له ڕابردودا دۆخه‌كه‌ی به‌م ده‌رده گه‌یاند، نه پارتی ده‌هێڵێ كه‌ركوك
به سلێمانیه‌وه بلكێنرێ و نه یه‌كێتیش ده‌هێڵێ كه‌ركوك به هه‌ولێره‌وه بلكێنرێ،
ئه‌میان به پاساوی زۆرینه‌ی ده‌نگ و ئه‌ویان به پاساوی پاره‌و ده‌سه‌ڵاتی زۆر و
سیاسه‌تی یان ئۆینلهرهم یان زیفله‌ره‌م كه حاڵی حازر له قۆناغی زیفهكهین
واته تێكدان".
پێویسته كه‌ركوكیانه كاربكه‌ین
كه‌ركوك كوردستانییه به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،
نابێ ته‌نها به چاویلكه‌ی هه‌ولێر یا سلێمانی له كه‌ركوك بڕوانین.
ره‌ئوف سه‌عدوڵا-ش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه رای تایبه‌تی خۆی
هه‌یه‌و نوسیویه‌تی:"( كه‌ركوك كوردستانیه) به‌ڵام تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه
ده‌بێت به كه‌ركوكیانه سیاسه‌تی تێدا بكرێت، نه‌ك به چاوێلكه‌ی هه‌ولێر یا سلێمانی
ته‌ماشا بكرێت و چاره‌نوسی دوارۆژی كورد دیاری ده‌كات، چونكه كاریگه‌ری هه‌یه له
ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی ئیقلیمی( توركیا و ئێران و عێراق و سوریا)، كاریگه‌ری هه‌یه
له‌سه‌ر ته‌وازونی ده‌ولی و به هۆی تایبه‌تمه‌ندی كورد‌و پێگه جوگرافی و ئابوری و
سه‌رچاوی ئاووی كه شه‌ڕی داهاتوی جیهانه".
ره‌ئوف سه‌عدوڵا، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه:" بۆیه
ده‌بێت كه‌ركوكیه‌كان له‌و ئاسته‌دابن و رێگه نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر بكرێنه
قوربانی سیاسی هه‌رزه‌كاری و بۆ راكێشانی بۆ ناو زه‌لكاوی كێشمه‌كێشمی سیاسیه‌كانی
هه‌رێم بۆ زیاتر وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له هه‌رێم و ده‌بێت هه‌مومان
ئه‌و راستیه بزانین كه چاره‌سه‌ركردنی كه‌ركوك هێشتا كاتی ماوه هیچ نه‌بێت ساڵێك
كه‌متر نیه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكرێت له كاتی خۆی بۆ
رزگاربونمان له هه‌ندێ شۆڕه‌سواری په‌ككه‌وتوو كه زیاتر نوێنه‌ری حزبن نه‌ك دڵسۆزی
كه‌ركوك و ده‌بێت خه‌باتی مه‌ده‌نی و یاسایی بكه‌ین نه‌ك هه‌ڵاتن و چاوه‌ڕێی هێزی
پێشمه‌رگه یا ئه‌مریكی بكه‌ین ده‌بێت یهككرتو بین و بێده‌نگ نه‌بین له بچوكترین
مافی خۆمان له كه‌ركوك و خۆمان رزگار بكه‌ین له ته‌وافوقی حزبی به‌ڵكو هه‌مومان
ئاشت ببینه‌وه‌و به یه‌ك ئاراسته خه‌بات بكه‌ین و پێویستمان به هه‌موو كهركوكییهكه
جا هه‌ر مه‌یلێكی سیاسی هه‌بێت، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه بڕیار بده‌ین و كار بكه‌ین
نه‌ك ته‌نها چاو‌دێر و بۆڵه‌بۆل بكه‌ین و رێگه نه‌ده ن كه‌س له جیاتیمان بڕیاربدات".