نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
ئاڵا له‌نێوان شكۆو پێشێلكردنی هێمای نه‌ته‌وه‌ییدا
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌

 

له‌گه‌رماو گه‌رمی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كه‌ركوك نه‌مویست قسه‌ بكه‌م، پێمباشبوو دوای ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ قسه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوولا بكه‌م.

ئه‌و ئاڵایه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق كردوویه‌تی به‌ ئاڵای خۆی، له‌ راستیدا له‌ دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هاباده‌وه‌ تا ئێستا ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كورده‌.

له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ تا رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌و ئاڵایه‌ تاوه‌كو به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین ده‌شه‌كایه‌وه‌، نه‌ كه‌س لاری لێی هه‌بووه‌، نه‌هیچ لایه‌ك به‌ هه‌ستیاری وه‌ریگرتووه‌، به‌و پێیه‌ی له‌ ماده‌ی (3)ـی ده‌ستووردا هاتووه‌ (عێراق وڵاتێكی فره‌ نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌به‌) هه‌موو كوردێك مافی هه‌یه‌ شانازی به‌ ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه‌ بكات له‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كان و به‌ ویستی خۆی به‌رزی بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ بۆ حیزب و لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌كانی تریش دروسته‌.

له‌هه‌موو دنیادا نه‌ك نه‌ته‌وه‌، شاره‌وانییه‌كان و رێكخراوه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكان ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و له‌ داموده‌زگاو باره‌گاو نوسینگه‌كانی خۆیان به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ ناوچه‌كانی كێشه‌ له‌سه‌ر ناسراون، دوای ئه‌وه‌ی پارێزگارو لیستی برایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ن بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێكهاته‌كانی تر تاك لایه‌نه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017ـه‌وه‌ ئه‌و ئاڵایه‌یان به‌ ره‌سمی ناساندو له‌سه‌ر داموده‌زگاو ناوه‌نده‌ فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌رزیانكرده‌وه‌، ده‌ره‌نجام كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی لێكه‌وته‌وه‌و حكومه‌تی عێراقیش له‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه‌ ناوی نا (فرچ القانون) سه‌پاندنی یاسا نابه‌رپرسانه‌ له‌ هه‌ستیاری ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌و پرسه‌ی قووڵترو هه‌ستیارتر كرده‌وه‌ كاتێك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی له‌سه‌ر باره‌گا حزبی و شوێنه‌ كوردییه‌كان به‌ تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌كرد، بۆ زیاتر ئیهانه‌كردنی كورد، ئاڵای كوردی به‌ ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌شه‌كایه‌وه‌ داگرت و ئاڵایه‌كی عێراقی دایه‌ ده‌ستی، بێئه‌وه‌ی درك به‌وه‌ بكات كه‌ به‌و كاره‌ی له‌ هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌دات و هه‌ستی بریندار ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو هه‌م كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگی عێراقه‌و هه‌م پێشمه‌رگه‌ش له‌ سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا كه‌ركوكی له‌ كاولكارییه‌كانی داعش پاراست و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ له‌ سایه‌یدا پارێزراو بوون، هه‌م خودی پێشمه‌رگه‌ش به‌پێی ده‌ستوور به‌شێكه‌ له‌ سیستمی به‌رگری عێراق.

چۆن ئه‌مریكییه‌كان به‌ناوی ئازادكردن هاتنه‌ ناو عێراق و دواتر خۆیان به‌ داگیركه‌ر ناساند، حكومه‌تی عێراقیش به‌ناوی سه‌پاندنی یاسا هاتنه‌ ناو كه‌ركوك، له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دا نه‌ك یاسا له‌ چه‌ندین بڕگه‌دا ده‌ستووریشی پێشێلكرد به‌ده‌ستبردن بۆ پرسگه‌لێك له‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ته‌عریب و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كان له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كان، ئه‌مانه‌ له‌ دیدی كورددا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیماكانی به‌عسه‌ بۆ شاره‌كه‌ نه‌ك سه‌پاندنی یاسا، درێژه‌پێدانی ئه‌و دۆخه‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ده‌بوایه‌ لایه‌نی كوردی ئه‌م پرسه‌ی له‌ موزایه‌داتی سیاسی به‌سه‌ر یه‌كتردا تێپه‌ڕ بكردایه‌و له‌پرسێكی سیاسیه‌وه‌ بكردایه‌و به‌پرسێكی یاسایی، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رووی له‌ دادگا بكردایه‌و هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییه‌ ده‌ستووریانه‌ی حكومه‌تی عێراقی ببردرایه‌ته‌ دادگاو له‌ڕێگه‌ی دادگاوه‌ به‌ رای گشتی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندبا كه‌ هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا جگه‌ له‌ ئاڵای عێراق و سه‌رۆك و هێماكانی ده‌وڵه‌ت هه‌زار به‌ هه‌زار ئاڵای دینی و مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر داموده‌زگاو هێزو سوپاوه‌ ده‌شه‌كێنێته‌وه‌و وێنه‌ی رابه‌رو مه‌رجه‌عه‌ دینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی وڵاتانی تریش له‌ شه‌قام و باره‌گاو له‌ زۆر جێگاو ناوه‌نده‌ فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت داده‌نێن و وه‌فده‌ ئیداریه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌ده‌ر له‌ هه‌موو عورفێكی دیپلۆماسی و ره‌چاوكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت وێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه‌و ئاڵاكانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌چی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌شارێكی وه‌كو كه‌ركوك كه‌ زۆرینه‌ی كورده‌و به‌پێی ده‌ستوریش ناچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ر  قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن.

به‌داخه‌وه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد ئه‌وه‌یه‌ بڕوای به‌ یاسا نییه‌ تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ستكه‌وته‌ یاساییه‌كانی بپارێزێت، هه‌موو پرسه‌ هه‌ستیاره‌كانی خۆی و ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانی خستۆته‌ بازاڕی موساوه‌مه‌ی سیاسیه‌وه‌.

گرفتی عێراق ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌بژێره‌ رووناكبیرو كراوه‌كانی به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت له‌ سیاسییه‌ دروشمبازه‌كان كۆڵه‌وارترن و له‌ژێر كاریگه‌ری دروشمه‌كانیاندا بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی ته‌ڕو وشك پێكه‌وه‌ ده‌سوتێنن.

‌ 857 جار بینراوه‌
1/19/2019 12:48:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved