هۆشداری له‌سه‌ر پڕۆپاگه‌نده‌ی سامناك له عێراق ده‌درێت
هه‌واڵ
سه‌نته‌ری عێراقی بۆ دژایه‌تیكردنی پڕۆپاگه‌نده سه‌باره‌ت
به بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی سامناك له‌سه‌ر ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشداریده‌دات.
سه‌نته‌ره‌كه رایگه‌یاندووه:” سامناكترینی ئه‌و بانگه‌شانه‌ش
باسكردنه له پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن له ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی،
كه نه‌فس نزمه‌كان په‌یجی وه‌همی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌نه‌وه‌و داوای كۆپی
ناسنامه‌كان ده‌كه‌ن و مه‌رامه‌كانیان تا ئێستا ئاشكرا نه‌بوه”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:”
به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره ماڵپه‌ڕانه نه‌كرێت.
سه‌نته‌ری عێراقی بۆ دژایه‌تیكردنی پڕۆپاگه‌نده ئاشكراشیكرد:”
هه‌ندێك گرووپ هه‌ن به شێوه‌ی پیلان بۆداڕێژراو كارده‌كه‌ن و ده‌رچووان و بێكاره‌كان
فریو ده‌ده‌ن، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی
عێراق رایانگه‌یاندووه ئه‌و بانگه‌شانه ساخته‌ن و هیچ په‌یوه‌ندیان به لایه‌نه
ره‌سمییه‌كانه‌وه نییه، ئاگاداریشتان ده‌كه‌ینه‌وه بانگه‌شه‌كانمان به لۆگۆی شینی
خۆمان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه به مۆری فسفۆری ده‌كرێت و له‌سه‌ر ماڵپه‌ری (iq.gov iq.)ـی كورتكراوه‌ی عێراق نه‌ك(iq.gov ru) كه كورتكراوه‌ی روسیایه”.
سه‌نته‌ره‌كه داواكاری بۆ دادوه‌ری گشتی به‌رزكردۆته‌وه
تا له رێی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بگه‌ڕێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مجۆره تاوانانه
ئه‌نجامده‌ده‌ن خۆیان و مه‌رامه‌كانیان ئاشكرابكرێن و راده‌ستی یاسا بكرێن.
|