»  عێراق
(UN-Habitat) پلاندان و نیشته‌جێبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی تاوتوێده‌كات
هه‌واڵ

 سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا نوری سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له‌گه‌ڵ یۆكۆ ئاوتۆسۆكی خانمه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیشته‌جێبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ یۆكۆ ئاوتۆسۆكی و وه‌فدی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به‌ (UN-Habitat) باسیان له‌ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نیشته‌جێبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌وه‌ی (3) ملیۆن كه‌س له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ن و له‌ كه‌مترین مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ژیانی ئاسایی بێ به‌شكراون.

دلێمی روونیشیكرده‌وه‌:” وه‌زاره‌ت ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كێوماڵكردنی ئابووری و ژیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و شوێنانه‌و پێشنیارده‌كات له‌ رێگه‌ی سنووقی تایبه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت”.

ناوبراو راشیگه‌یاند:” زۆربه‌ی تواناكانیان خستۆته‌ سه‌ر هه‌ردوو شاری به‌سراو موسڵ كه‌ زۆرترین زیانی مادی و مرۆییان به‌ركه‌وتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (UN-Habitat) نیۆده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری عێراق پاڵپشتی عێراق بكه‌ن له‌ بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان و په‌ره‌پێدانی گونده‌كان له‌ عێراق به‌گشتی و ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی دوای جه‌نگ به‌تایبه‌ت.

‌ 170 جار بینراوه‌
1/19/2019 12:58:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved