»  عێراق
پێشنیارێك بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ده‌كرێت
هه‌واڵ

هه‌وڵَێك بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران له‌ ئارادایه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت:” په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی نێوان هه‌ردوولا ده‌رگا واڵا ده‌كات بۆ هه‌مانگی ئابوری فراوانتر له‌ داهاتوودا”.

جه‌واد محه‌مه‌د زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ میانه‌ی وته‌یه‌كی له‌ (دیداری ئابوری عێراق- ئێران ) رایگه‌یاند:” پێشنیارێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق خراوه‌ته‌به‌ر باس و لێكۆلێنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێران، بێئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات كه‌ ئایا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراوه‌ یاخود نا”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه‌:” په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێراق ده‌رگا واڵا ده‌كات بۆ هه‌مانگی ئابوری فراوانتر له‌ داهاتوودا”.

و هه‌روه‌ها وتی : قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق له‌ ساڵی رابردوودا گه‌یشتۆته‌ 8 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌ هێزی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ له‌و بواره‌دا “.

‌ 188 جار بینراوه‌
1/19/2019 1:00:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved