»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك


 

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 11/1/2019،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان رایگه‌یاند: سێ چه‌كدار به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتی مه‌حمود صالح جباری و بڕی (300) هه‌زار دۆلار و 50 ملیۆن دیناری لێ ده‌دزن و به‌ره‌و شوێنێكه‌ نادیار هه‌ڵدێن.

* بنكه‌ی پۆلیسی مقداد رایگه‌یاند: دووهاوڵاتی سه‌ر به‌ رێكخراوی به‌در سكاڵایان له‌سه‌ر دوو كه‌سی تر به‌رز كردۆته‌وه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌ندامبوونیان ده‌كه‌ن له‌ ریكَخراوی به‌درو بناغه‌ی خانوویه‌كی زیاده‌ره‌وییان له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ك دروستكردووه‌، كه‌ رۆیشتوون بۆ تێگیشتن له‌و بابه‌ته‌ یه‌كێك له‌ تاوانباره‌كان به‌ده‌مانچه‌ هاوڵاتییه‌كیان بریندار كردووه‌و هه‌ڵاتوون.

رۆژی هه‌ینی، 12/1/2019، بنكه‌ی پۆلیسی یایجی رایگه‌یاند: دوو چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ سواری تاكسیه‌كی كوردستان ته‌قه‌ ده‌كه‌ن له‌ (عه‌زیز شه‌هاب ئه‌حمد) كه‌ به‌سواری بیجۆیه‌كی تابلۆ هه‌ولێری سپی بووه‌و ده‌ره‌نجام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

* بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: چه‌ته‌كانی داعش له‌ گوندی حه‌وایج خانووی هاوڵاتی مسته‌فی حه‌مد حه‌مود ده‌ته‌قێننه‌وه‌ كه‌ پێشتر چۆڵكرابوو، جگه‌ له‌ زیانی مادی هیچ زیانێكی تریی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

* بنكه‌ی پۆلیسی دووبز رایگه‌یاند: خاڵێَكی سه‌ر به‌ لیوای 16ـی حشدی شه‌عبی له‌ گه‌ڕه‌كی (التاخی) له‌ناوجه‌رگه‌ی قه‌زاكه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌رو له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێَكی حه‌شد به‌ناوی (قصی اسماعیل عباس) ده‌كوژرێت و كه‌ خه‌ڵكی هه‌مان گه‌ڕه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: هاوڵاتی سالم خلف سوڵتان سكاڵای كردووه‌ به‌وه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی الحجاج، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵیان له‌به‌رده‌م ماڵی خزمێكی نزیك بنكه‌ی ته‌ندروستی لێ رفێندراوه‌.  

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی محمد محمود عباس سكاڵای كردووه‌ له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی جۆری ئۆپڵ له‌ گه‌ره‌كی النور و نزیك قوتابخانه‌ی (مندلی)، كه‌ له‌به‌ر ده‌م ماڵی خزمێكیه‌وه‌ رفێندراوه‌.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ به‌شی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی داقوق ناوبراو (محمد خلف دغمش جبوری) ده‌ستگیرده‌كه‌ن چونكه‌ كاری سیحربازی و فریودان ده‌كات و دواتر راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی داقوق كراوه‌و ئێستا ده‌سبه‌سه‌ره‌. 

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، 13/1/2019، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ بنكه‌ی پۆلیسی داقوقه‌وه‌ (سلیم داود سلمان العزی) به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر له‌ناو بازاڕی قه‌زاكه‌ ده‌سگیرده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی دادگای ده‌كه‌ن.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:تیرۆرستانی داعش خانووی هاوڵاتی (مصته‌فی حه‌مد حمود) گوندی (مرموص.. الحوائج) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌باسی ده‌ته‌قێننه‌وه‌ بێ زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه‌.

*  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:له‌ نزیك گوندی (مرموص.. الحوائج) بۆمبێكی چێنراو به‌ پیكابێكی ده‌بڵ كابینه‌ی تابلۆی كاتی سلێمانی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته‌ هۆی كوژرانی شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (احمد خلف بكر).

* پۆلیسی شاره‌وانی  كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ رووداوێكی هاتو چۆتا هاوڵاتی (مه‌هدی جاسم حمید) به‌ ئۆتۆمبیلێكی شۆفرلێت له‌ نزیك پردی عه‌ره‌فه‌ ناوبراو (جمعه‌ شكر محمود) ده‌شێلێت و ده‌سبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادوه‌ری گشتی ده‌كرێت.

* پۆلیسی شاره‌وانی  كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ گه‌ره‌كی ئیسكان دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی (عدنان محمد شكورو ئه‌نجام عدنان محمد) له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ سكاڵاكار(یوسف سیامه‌ند) ده‌كه‌ن و  هه‌ڵدێن،  برینداره‌كه‌ش ده‌گاته‌ نه‌خۆشخانه‌.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو پیكابێكی ده‌بڵ كابینه‌ی تابلۆ سلێمانی له‌ هاوڵاتی لوقمان حوسێن جبار فه‌رمانبه‌ری حكومی، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی  په‌نجا عه‌لی ده‌رفێنن.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، 14/1/2019،  به‌شی پۆلیسی داقوق رایگه‌یاند: له‌ گوندی محمد رشیدی سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق ته‌رمی به‌ جێماوی چه‌ته‌یه‌كی داعشی بێ ناسنامه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژێك پێشتر له‌ پێكدادانێكی چه‌كداری له‌گه‌ڵ فه‌وجی 3ی لیوای 19ی فرقه‌ی پێنج، دوای برینداربوونی به‌ سه‌ختی هه‌ڵاتبوو، ته‌رمه‌كه‌ ده‌نێرنه‌ دادوه‌ری پزیشكی و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.  

* به‌شی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند: له‌ زه‌ویه‌كی گه‌شتیاری له‌ گوندێكی نزیك ناحیه‌ی عه‌باسی بۆمبێكی موگناتیسی له‌ناو كیسه‌یه‌كی نایلۆن و لكێنراو به‌ مۆبایلێكی جۆری نۆكیا ده‌دۆزرێته‌وه‌و له‌ رێگه‌ی تیمی ئه‌ندازیاری و پۆلیسی حه‌ویجه‌وه‌ پووچه‌ڵده‌كرێته‌وه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، 15/1/2019  بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌ رایگه‌یاند:پۆلیسێكی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان پێی راگه‌یاندین (3) بریندار به‌ناوه‌كانی (محمد نوری، ئه‌حمد ئایدن، جه‌ماڵ شامی حسون) كه‌ هێڕشی چه‌كدارییان كراوه‌ته‌سه‌ر  گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك. 

* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كانه‌ كه‌ركوك، رایگه‌یاند:مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ به‌شی هه‌واڵگری داقوق سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی (دحام حسین جاسم ــ فه‌رمانبه‌ر، قوصی كامل عبدالله ــ حه‌شدی شه‌عبی، محمد جاسم محمد كاسب ) به‌وه‌ی داواكراوبوونه‌، له‌گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌پێی ماده‌ی (4) تیرۆر ده‌سگیرده‌كه‌ن.

* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنه‌ تاوانه‌كانه‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند:له‌ گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵا، نزیك قوتابخانه‌ی عمر بن عبدالعزیز هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (عبدالجار عارف رشید كاكه‌یی) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌و به‌ هێرشی چه‌كداری تیرۆر ده‌كرێت و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌نێردرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك.

* پۆلیسی شاره‌وانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای بیستنی ته‌قه‌یه‌كی چڕ ده‌وریه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌ ده‌وریه‌یه‌ك ده‌نێرێته‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك ده‌ركه‌وت: هێزه‌كانی حه‌شد به‌هۆی راگواستنی چه‌ند بریندارێكه‌وه‌ داوی رێگه‌چۆڵكردنییان كردووه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزی دژه‌ تیرۆری عێراق، ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاره‌ساتێكی ئه‌وتۆ رووبدات.

‌ 498 جار بینراوه‌
1/19/2019 1:01:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved