»  کوردستان
نه‌بوونی پاسه‌وان گرفت بۆ خوێندنگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌كات
هه‌واڵ

 

به‌هۆی نه‌بونی پاسه‌وانی تایبه‌ت به‌ خوێندگه‌كان له‌ خوێندگه‌كانی كه‌ركوك، توشی چه‌ندین گرفت بونه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیای په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت:”سبه‌ینێ‌ به‌به‌شداری 94 هه‌زار خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ ده‌ستپێده‌كه‌ین”.

په‌روین فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌یی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌مان بووه‌ بۆ پاراستنی خوێندگه‌كان له‌ رۆژانی ئاسایی و تاقیكردنه‌وه‌كانیش نه‌ماوه‌ كه‌ به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو هه‌ماهه‌نگی باش هه‌بوه‌ و هاوكارمان بوونه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”چه‌ندین جار داوای هاوكاریمان له‌ پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌كو پێویست پۆلیسیان نییه‌ تاوه‌كو ئه‌ركی پاراستنی خوێندنگه‌كان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت”.

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌یی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 94 هه‌زار خوێندكار له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌سه‌رجه‌م خوێندگه‌كانی شاره‌كه‌ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد:”له‌رووی پێداویستیه‌كانه‌وه‌ سه‌رجه‌م پێداویسیته‌كانمان له‌ په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندن و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ بۆیان بۆ سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان ئاماده‌كردووه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی مامۆستایان بۆ چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كان دانراوه‌ “.

په‌روین فاتیح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” 550 خوێندگه‌مان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی نه‌بونی پاسه‌وانی ئه‌منی توشی زۆر گرفت بووینه‌و كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خوێندكاران و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندگه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر خوێندنگه‌و مامۆستاكان”، وتیشی:”به‌هیواین له‌مساڵدا له‌كه‌شێكی ئارام تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و هیچ كێشه‌و گرفتێك رووبه‌ڕوومان نه‌بێته‌وه‌”.

‌ 477 جار بینراوه‌
1/19/2019 1:10:18 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved