»  کوردستان
پارتی رێگه‌ نادات پۆستی وه‌زاره‌تی داد بدرێته‌ كه‌ركوكییه‌ك
هه‌واڵ

 

مه‌رجی پارتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری داد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت كاندیده‌كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك و یه‌كێتی بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك، بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”پێنه‌دانی وه‌زاره‌تی داد به‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ كه‌سه‌كه‌وه‌، به‌ڵكو ڤیتۆی پارتییه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”خالید شوانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هۆكاری پێنه‌دانی پۆستی وه‌زاره‌تی داد به‌ یه‌كێتی منم ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی ده‌ستنیشانی بكات بۆ ئه‌و پۆسته‌ ئه‌وه‌ من و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك رازین و لاریمان نییه‌، چونكه‌ یه‌كێتی له‌ خۆم گه‌وره‌تر ئه‌بینم وبه‌رژه‌وه‌ندی (ی. ن. ك) له‌ سه‌رووی هه‌موومانه‌وه‌یه‌”.

هاوكات شوان داودی ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌: “عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه‌ له‌ رابردوودا ده‌یوت پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت، به‌ڵام ئێستا مه‌رجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی كه‌ركوكیش نه‌بێت”.

لای خۆشیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی  بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر پرسی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتون.

رۆژنامه‌كه‌  راشیگه‌یاندووه‌:”هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر دانانی كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك یاخود سلێمانی بێت رێككه‌وتن تاوه‌كو كاندید بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد”.

‌ 263 جار بینراوه‌
1/19/2019 1:13:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved