»  کوردستان
قایمقامه‌ له‌كارلابراوه‌كه‌ی داقوق واز له‌مافی خۆی ناهێنێت
هه‌واڵ

 

تاوه‌كو ئێستا دادگا پرسی سكاڵای قایمقامی پێشوی داقوقی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه‌، لای خۆشیه‌وه‌ قایمقامی پێشوی قه‌زاكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سكاڵا تۆماركردن تاوه‌كو پرسه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌میر خوداكه‌ره‌م، قایمقامی پێشوی قه‌زای داقوق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”تاوه‌كو ئێستا پێنج دانیشتن له‌سه‌ر سكاڵاكه‌م له‌سه‌ر پارێزگای به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ له‌ دادگا به‌ڕێوه‌چووه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” من به‌رده‌وام ده‌بم و كۆڵ ناده‌م ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێكی دیكه‌ش دانیشتنه‌كان دوابخرێت من به‌رده‌وام ده‌بم له‌ نوێكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌م”.

هاوكات به‌وته‌ی قایمقامی پێشووی داقوق، پێنج دانیشتن ئه‌نجامدراوه‌ ره‌نگه‌ له‌ دانیشتنی شه‌شه‌م ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی منیش نه‌بێت ئه‌وه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌م تێیدایه‌ جارێكی دیكه‌ سكاڵا تۆماربكه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی رێكبه‌كه‌ون ئه‌وه‌ منیش راسته‌وخۆ ده‌چمه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانی خۆم”.

‌ 677 جار بینراوه‌
1/19/2019 1:14:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved