»  کوردستان
پۆستی پارێزگار به‌رانبه‌ر به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك
هه‌واڵ

 

له‌ دوا سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت یه‌كێتی رازی بێت به‌ پێدانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ توركمان، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌نقه‌ره‌ پشتگیری له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك بكات و ئابڵۆقه‌ش له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبگرێت.

سه‌رچاویه‌كی نزیك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌ هه‌واڵ-ی راگه‌یاند :” له‌سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3 / 1 / 2019 توركیا پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌، یه‌كێتی رازی بێت به‌ پێدانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ توركمان”، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت “ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ پشتگیری عه‌مه‌لی له‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ده‌كات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ كوردو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیاش ده‌ستپێبكاته‌وه‌ كه‌ له‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017ه‌وه‌ به‌ بڕیاری به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمدا داخرا، كه‌ دواتر پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ئه‌نقه‌ره‌ گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیل (هه‌ولێر) ده‌ستپێكرده‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئابڵۆقه‌ی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانی سلێمانی هه‌ڵنه‌گرتووه‌  “.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت:” هه‌ر دوای ئه‌و پێشنیاره‌ بوو، هه‌واڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا بڵاوكرایه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت سه‌ردانه‌كانی حیزبه‌ كوردییه‌كان بۆ لای حیزب و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و پێشنیاره‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌”.

به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌واڵ-یش كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای توركمانیه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌؛ ئه‌و زانیاریانه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌و پێشنیاره‌ی ئه‌نقه‌ره‌ رازی بووه‌و پێیباشه‌.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی گه‌یشته‌ توركیاو له‌لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێكراو فه‌رشی شینی بۆ راخرا، پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانیش یه‌كێك بوون له‌ ئه‌جێنداكانی ئه‌و سه‌ردانه‌.

‌ 689 جار بینراوه‌
1/19/2019 1:17:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved