»  عێراق
له‌ساڵێكدا 22 حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌ بابل تۆمار كراوه‌
هه‌واڵ

نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ بابل ئاشكرایكرد:” 22 حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌ ساڵی 2018 له‌ بابل تۆماركراوه‌، كه‌ زۆربه‌ی هۆكاره‌كان بۆ ئابوری و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌”.
ئه‌حمه‌د عه‌تار به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ بابل رایگه‌یاند:” 22 حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا له‌ بابل تۆمار كراوه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ خوارووی ته‌مه‌نی بیست ساڵه‌وه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” هۆكاره‌كانی خۆكوشتن زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باری ئابووری و كێشه‌ی خێزانی، هه‌ندێكیشیان به‌كارهێنانی ناجۆری ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جگه‌ له‌وه‌ش نه‌خۆشی ده‌روونی رۆڵی خۆی هه‌بووه‌ له‌ خۆكوشتنه‌كان”.
عه‌تار باسی له‌وه‌شكرد:” وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ده‌بێ چاودێر بێت له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و رێگه‌نه‌دات گه‌نجان به‌ره‌و ئه‌و ئاكارانه‌ ببات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی خۆكوشتن”.
ناوبراو داواشی له‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵكه‌ی مه‌ده‌نی و پیاوانی ئاینی و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان كرد كه‌ ده‌بێ رۆڵی ئه‌رێنییان هه‌بێت له‌ رۆشنبیركردنی گه‌نجان و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵدێر نه‌یه‌ن كه‌ سامناكترینیان خۆكوشتنه‌”.

‌ 517 جار بینراوه‌
1/26/2019 8:38:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved