»  عێراق
2000 خانووبه‌ره‌ له‌ جادریه‌ داهاته‌كه‌ی ملیۆنان دۆلاره‌
هه‌واڵ

محه‌مه‌د عه‌لی عه‌وده‌ سه‌ر به‌ ئیئتلافی سائرون ئاشكرایده‌كات: زیاتر له‌ (2000) خانووبه‌ره‌ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ن له‌ گه‌ڕه‌كی جادریه‌ی ناوه‌ندی شاری به‌غدا كه‌ كرێی هه‌ر دانه‌یه‌كیان له‌ نێوان (2 ــ10) ملیۆن دیناری عێراقی ده‌بێت.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌و خانووبه‌رانه‌ ده‌كرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بودجه‌ی گشتی سوودی لێ ببینرێت چونكه‌ موڵكی ده‌وڵه‌وتن و ده‌بێت داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. 
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌م خانووبه‌رانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌كاربهێنرێن داهاته‌كه‌ی به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام تاكه‌ رێگر له‌ به‌رده‌ممان قۆرخكردنیانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو رێگه‌نه‌دانیانه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوموڵكی ده‌وڵه‌ت.
فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌ له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: له‌ دوای ساڵی 2003وه‌، ئێستا یه‌كه‌مجاره‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئاماركردنی ئه‌و خانووبه‌رانه‌ن له‌ گه‌ڕه‌كی جادریه‌و هاوكات كار بۆ دابه‌شكردنی پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌ هه‌موو شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.  

‌ 123 جار بینراوه‌
1/26/2019 8:50:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved