»  عێراق
ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ به‌هێزبوونی سیستمی به‌رگری ئاسمانی عێراق
هه‌واڵ

عه‌باس سڕووت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریگا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی به‌هێزی نه‌بێت. 
سرووت له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: چونكه‌ واشنتۆن به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی خاك و ئاسمانی عێراق، رێگره‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ سیستمه‌ به‌هێزه‌ نه‌باده‌ فڕۆكه‌كانی له‌ ئاسمانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكرێت. 
ناوبراو وتیشی: به‌و هۆیه‌ی ده‌مانه‌وێت ببینه‌ خاوه‌ن سیستمێكی پێشكه‌وتووی به‌رگری ئاسمانی فشارێكی زۆری ئه‌مریكامان كه‌وتۆته‌ سه‌ر. روونیشیكرده‌وه‌ رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات وا ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا به‌رپرس بێت له‌ سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی به‌رگری و خۆی به‌ به‌رپرسی  یه‌كه‌می پاراستنی وڵاته‌كه‌ ده‌ژمێرێت.
‌ 706 جار بینراوه‌
1/26/2019 8:53:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved