»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هه‌واڵ

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی زانیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكه‌ندنی كۆمه‌ڵه‌ توونێلێك له‌ گونده‌كانی (دلس الكبیر و حه‌شیشه‌و حه‌مه‌ر) دوو تونێل و چه‌ندین خه‌نده‌قی تر دۆزرانه‌وه‌، هاوكات (12) تیانی پلاستیكی و (10) جلیكان خاوی ته‌قینه‌وه‌ له‌ جۆری (c4χ4) و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تری تێكده‌رانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌راگیراو.. له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌موو پووچه‌ڵكرانه‌وه‌و تونێله‌كانیش رووخێندران و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

* بنكه‌ی پۆلیسی پردێ رایگه‌یاند: له‌ رێی سه‌ره‌كی نێوان (كه‌ركوك ــ هه‌ولێر)و له‌ نزیك نه‌مامگه‌ی (محمد) ئۆتۆمبیلێك هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی (محمد به‌گ گوڵبه‌گ) ده‌شێلێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌یكوژێت و هه‌ڵدێت،  ته‌رمی ناوبراو ده‌گوازرێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌و به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند:  ده‌ورییه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی یایچی دوای زانیاری وردو هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی فازل خه‌تاب عومه‌ر كه‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شده‌و غه‌سان علێوی عه‌بد كاسبكار، له‌ گوندی شاهریه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی یایچی به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر ده‌سیگرده‌كه‌ن.

* بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌ رایگه‌یاند: له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار نزیك پردی (شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری) كۆرۆلایه‌كی ژماره‌ (/٣٦٣٨٦٥ اربیل) هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ده‌شێلێت، ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌و شۆفێره‌كه‌ی كه‌ ناوی (هیوا تاهیر ئه‌حمه‌د)ـه‌ ده‌سگیركراوه‌، ته‌رمی ناوبراویش ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی.

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای هاتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر (عواد محمد حسن كردی الجبوری) كه‌ پێشتر نیشته‌جێی حه‌ویجه‌ بووه‌و ئێستا له‌ كه‌ركوك په‌نجا عه‌لی نیشته‌جێیه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی عرووبه‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر ده‌سگیرده‌كرێت و له‌ به‌شی لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

* هاوكات و له‌ هه‌وڵێكی هاوشێوه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای هاتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ ناوی (نایف علی محمد حمد الجبوری) پێشتر نیشته‌جێی گوندی شه‌مێت له‌ ناحیه‌ی زابی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌ بووه‌و ئێستا له‌ كه‌ركوك په‌نجا عه‌لی نیشته‌جێیه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی عرووبه‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر ده‌سگیرده‌كرێت و له‌ به‌شی لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌سبه‌سه‌ره‌.

* بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز رایگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین (وشیار ستار ابراهیم) 1985 نیشته‌جێی گه‌ره‌گی (الاحتفالات) ده‌سگیركرا به‌وه‌ی تاوانباره‌ به‌ كوشتنی پیاده‌یه‌ك به‌ناوی (یاسر ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د) 2006 له‌رێی رووداوی هاتوچۆوه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكی كیای ریۆ، ته‌رمه‌كه‌ ده‌نێردرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و تاوانباره‌كه‌ش له‌ژێر لێكۆڵینه‌ودایه‌.

‌ 251 جار بینراوه‌
1/26/2019 9:00:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved