»  کوردستان
مه‌لا به‌شیر پێگه‌كه‌ی بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنێت
هه‌واڵ

 

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایده‌گه‌ینێت، مه‌لا به‌شیر جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێگه‌كه‌ی بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنێت.

جه‌مال شكور، ئه‌ندامی فراكسیۆنی (ی ن ك)، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”هه‌فته‌ی رابردوو كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كوردیه‌كانمان له‌گه‌ڵ جێگری دوه‌می په‌رله‌مان كردووه‌ كه‌ له‌ پشكی پارتیه‌ باسیان له‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی كورده‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرد، به‌ڵام له‌كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ كاندیده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین و كه‌وتنه‌ دژایه‌تی فراكسیۆنی یه‌كێتی و كه‌ركوكییه‌كان”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”مه‌لا به‌شیر  جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێگه‌كه‌ی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ دژایه‌تیكردنی ئێمه‌ و له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ بڕگه‌ی سێیه‌م بوه‌ و بودجه‌ له‌ چواره‌م كه‌چی بودجه‌ی خسته‌ پێشه‌وه‌ و بڕگه‌كانی گۆڕیوه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئاگاداربێت”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی (ی ن ك)، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هه‌مانشێوه‌ی پرسی كه‌ركوك و دانانی پارێزگار بۆ شاره‌كه‌ جارێكی دیكه‌ كه‌وتونه‌ته‌ دژایه‌تی كه‌ركوك و تۆڵه‌ی لێده‌سه‌ننه‌وه‌ و سزای كه‌ركوك ده‌ده‌ن، باسی له‌وه‌شكرد:”هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه‌ ته‌نها پارتیه‌ كه‌ دژایه‌تی ده‌كات و نه‌یهێشتووه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌”.

جه‌مال شكور، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”وه‌زاره‌تی دادیان ناوێت و پشكی خۆیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دژایه‌تكردنی ئێمه‌یه‌”.

 

‌ 767 جار بینراوه‌
1/26/2019 9:08:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved