په‌رله‌مانتارێكی پێشوو: كاك رێبوار له‌و كاته‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵیده‌سوڕێنن
هه‌واڵ
شوان
داودی ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:”به‌درێژایی مێژووی كه‌ركوك له ژێر پۆستاڵدا
بووه، پێشتر له ژێر پۆستاڵی به‌عس بووه، له دوای پـرۆسه‌ی ئازادیـیه‌وه سوپای
ئه‌مه‌ریكا حوكمی كه‌ركوكی كردووه و له دوای 2014 هه‌تا 2017 پـێشمه‌رگه حوكمی
كردووه كه ئه‌ویش هه‌ر عه‌سكه‌ره، بۆیه به‌رده‌وام كه‌ركوك له ژێر حوكمی عهسكهردا
بووه”، رونشیكرده‌وه:”ده‌سه‌ڵاتی ئیداری لای پارێزگاره ئه‌و ده‌توانێت به‌پێی
ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێگری له زۆر شت بكات، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كورد خۆی بۆته
گرێ كوێره بۆ خۆی، پێشتر ئه‌م شاره به‌ده‌ست كورده‌وه بوو پێكهاته‌كانی تر پێی
بێزار بوون ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی، ئێستاش كه به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌وه‌یه كورد پێی
بێزاره‌و جۆرێك له حاڵه‌تێكی ده‌رونی دروستكردووه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه
كورد خۆی بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی( پۆستی پارێزگاری
كه‌ركوك).”
هاوكات
سه‌باره‌ت به‌وته‌كانی ڕێبوار تاڵه‌بانی كه وتبوی به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ناو لیستی برایه‌تی مافی پارتی دیموكراتی كوردستانه
چونكه زۆرترین ئه‌ندامی له لیسته‌كه هه‌یه”، شوان داودی، وتی:”ڕه‌چاوی بارودۆخی
كاك ڕێبوار ده‌كه‌م كه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك ڕێبوار هیچ شوێنێكی
تری نه‌ماوه تیایدا بژی له هه‌ولێر زیاتر،ئه‌و ته‌نها كاراكته‌رێكه، بڕیاره‌كان
له‌ده‌ره‌وه‌ی كاك ڕێبوار ده‌درێت، بۆیه پێویسته دڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕابگرێت
و ئه‌م قسه‌یه بكات بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان”، باسی له‌وه‌شكرد:”گرفتی كاك ڕێبوار
ئه‌وه‌یه كه پابه‌نده به بڕیارێكی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه نه‌گه‌ڕێته‌وه
كه‌ركوك ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئیحراجی بۆ یه‌كێتی دروست بكات، وه كاك ڕێبوار تاڵه‌بانی
به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه ئه‌گه‌رنا كاك ڕێبوار له‌ناو كورددا ڤیتۆی له‌سه‌ر
نیه ده‌توانێت بێته سلێمانی و كه‌ركوك هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت خۆ حیزبكه‌ی كاك ڕێبوار
له ناو كه‌ركوك و سلێمانی باره‌گایان هه‌یه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه ،
وه له چالاكی سیاسی خۆیان به‌رده‌وامن.”
وتیشی”
بابه‌تی كۆنه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار له ئه‌نجومه‌ن و پارتی گه‌وره‌تره،
ئه‌جێندای هه‌رێمیه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ كاك ڕێبوار ئه‌و له‌و كاته‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵیده‌سوڕێنن،
پێشتر له كه‌ركوك (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) هه‌ڵیده‌سوڕاند، ئێستاش پارتی، ئه‌و قه‌ت بڕیار
به‌ده‌ست خۆی نه‌بووه من بۆ بابه‌تی واهه‌بووه چومه‌ته لای وتومه وه‌ك په‌رله‌مانتاران
پشتگیریت ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌به‌ر به‌رپرسێك نه‌یوێراوه ڕازی بێت.”
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد”نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك ڕێبوار و به‌شێك له ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی په‌یوه‌ندی
نیه به لایه‌نی ئه‌منیه‌وه به‌ڵكو كاك ڕێبوار و ئه‌و ئه‌ندامانه پابه‌ندن به
بڕیاری سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركوك “.
|