»  کوردستان
لیژنه‌ی ئه‌منی: گۆڕانكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوك له‌به‌ر خاتری كورد نییه‌
هه‌واڵ

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت:” ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌كرێت له‌به‌ر خاتری كورد نییه‌.

ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك ده‌كرێت له‌به‌ر خاتری كورد نییه‌، به‌ڵكو شپرزه‌ بوونه‌و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له‌ نێوان هێزه‌كانیان”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هاتنی ئه‌و هێزه‌ی باسده‌كرێت كه‌ له‌ بری دژه‌تیرۆری عێراق جێگیر ده‌بن رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆهاتنی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌دوای ئه‌وان بێنه‌ كه‌ركوك”.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ ڕاست بێت لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌دوای ئه‌و هێزه‌ بێنه‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی باشه‌ و له‌ 60% كاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كارا ده‌بێته‌وه‌ ده‌توانن كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن”.

ئازاد جه‌باری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان  پێی ده‌ڵێن چه‌سپاندنی یاسا كه‌ خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا راست نیه‌ و به‌ڵكو فه‌وزای یاسایه‌، چونكه‌ له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی كوردی چه‌سپاندنی یاسا بووه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن”.

‌ 466 جار بینراوه‌
1/26/2019 9:26:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved