»  کوردستان
5 % داهاتى طشتى كةركوك بؤ ثاريَزطاكة خةرجدةكريَت
هه‌واڵ

له‌ بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 په‌رله‌مانی عێراق، بڕی 50 ملیار دینار بۆ مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق ته‌رخانكراوه‌، لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت:له‌ 5% داهاتی گشتی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگاكه‌ خه‌رجده‌كرێته‌وه‌”. 
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019ی عێراق، بڕی 50 ملیار دینار بۆ مادده‌ی 140 ته‌رخانكراوه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك دیاریكراوه‌”. 
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیـَراق، پاره‌ی پترۆدۆلاری شاری كه‌ركوكیش له‌ مساڵدا له‌ بودجه‌ی گشتیدا جێگیراكراوه‌، باسی له‌وه‌شكرد:”به‌پێی بودجه‌ی ئه‌مساڵ كه‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك كه‌ نه‌وتی هه‌یه‌ له‌ 5% داهاتی گشتی پارێزگاكه‌ ده‌درێته‌وه‌ به‌ پارێزگاكه‌ و ده‌توانێت سوود مه‌ند بێت له‌و داهاته‌”. 

‌ 235 جار بینراوه‌
1/26/2019 9:29:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved